ڕۆژی جیهانی خۆپاراستن لە خۆکوشتن
"هەمیشە لەبیرت بێت، چیرۆکەکەت هێشتا کۆتایی نەهاتووە. کەسانێک هەن کە بە قووڵی گرنگیت پێدەدەن و دەیانەوێت یارمەتیت بدەن. تکایە دەستت درێژ بکە و داوای هاوکاری بکە با پشتگیریت بکەن لەو کاتە سەختانەدا."
KTI
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە زیاتر لە 700 هەزار
کەس بە هۆی خۆکوشتنەوە گیان لەدەست دەدەن..
هەموو لەدەستدانێک
کارەساتێکی دڵتەزێنه، کاریگەری لەسەر خێزان و کۆمەڵگا و گەلەکان هەیە، بیرکردنەوە
لە خۆکوشتن دەکرێت لە هەر قۆناغێکی ژیاندا و لە هەردوو ڕەگەزدا ڕوبدات بەڵام
گەنجانی پێگەیشتوو لە تەمەنی ١٩-٢٥ ساڵیدا زیاتر دوچاری ئەم بارودۆخە دەبن. لەم
گرووپە تەمەنییەدا خۆکوشتن سێیەم هۆکاری سەرەکی مردنە لە جیهاندا و ١٠ی ئەیلول هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی خۆپاراستن
لە خۆکوشتن دیاری کراوە.
خۆشبەختانە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەساڵی 2023 ئەنجامدراوە، ڕێژەی
خۆکوشتنی مەزەندەکراو لە عێراق 1.7/100000 دانیشتوانە(زۆربەی لەناو گەنجان)دایە کە
تائێستاش بەراورد بە وڵاتانی ڕۆژئاوا کەمترە. بەڵام کەم ڕاپۆرتکردن هۆکارێکە بۆ
ئەوەی ژمارە ڕاستەقینەکان نەزانرێت و زۆرێک لەوانەی هەوڵی خۆکوشتن دەدەن ڕاپۆرت
ناکەن و بەم شێوەیە مەبەستی مردنیان دەشارنەوە.
کێ لە مەترسیدایە؟
خۆکوشتن پەیوەندییەکی نزیکی بە تێکچوونی دەروونییەوە هەیە، بەتایبەتی
خەمۆکی و بەکارهێنانی کحول، لەگەڵ هەوڵدانی پێشتر بۆ خۆکوژی. زۆرجار لە کاتی
قەیرانەکاندا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕوودەدات، وەک کێشەی دارایی
یان پەیوەندییە سۆزداریەکان. سەرەڕای ئەوەش بەشێکی زۆری ئەو تاکانەی دوچاری
ململانێ، توندوتیژی و گۆشەگیری دەبن، یاخود ئەو گروپانەی چەوسێندراونەتەوە (بۆ
نموونە، پەنابەران، کۆچبەران و زیندانییەکان) ، مەترسی خۆکوشتن لە ناویاندا بە شێوەیەکی
بەرچاو زیاد دەکات.
: نیشانەکانی
ئاگادارکردنەوە
١- ئازارێکی چڕ و
بیرکردنەوە لە مردن.
٢- هەستکردن بە بێهیوایی
یان بێ بەهایی.
٣- تاوانباری،
شەرم، یان توڕەیی.
٤- هەستکردن بە
بارگرانییەک.
٥- گۆڕانکاری لە
ڕەفتاردا: هەوڵی خۆکوژی لەم دواییانەدا، زیادبوونی
بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، پشتگوێخستن لە چاودێری کەسی، کشانەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی،
ماڵئاوایی کردن، ناڕەحەتی سۆزداری لەم دواییانەدا، گۆڕانکاری لە خواردن/خەوتن، توندوتیژی یان قوربانیکردن، دەربڕینی توڕەیی، بێباکی.
هۆکارەکانی خۆپارێزی
:
١- پەیوەندی
کردن لەگەڵ پسپۆڕی چاودێری تەندروستی.
٢- چاودێری کاریگەری
تەندروستی دەروونی؛ دەستڕاگەیشتنێکی ئاسان بە دەستێوەردانی کلینیکی جۆراوجۆر.
٣- هەستکردن بە پەیوەندیەکی
بەهێز بە تاک و خێزان و کۆمەڵگا و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان.
٤- هەستکردن بە
ناسنامەیەکی کولتووری بەهێز.
٥- شارەزایی
چارەسەرکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
تۆ دتوانیت چی
بکەیت بۆ یارمەتی دانی ئەو کەسانەی کە نیشانەی خۆکوژیان لەسەر دەرکەوتوە؟
١- دڵنیابوون
لە سەلامەتیان : لابردنی هەر ئامرازێک کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن.
٢- داوای یارمەتی
بکە : پەیوەندی بە پیشەییەکانی تەندروستی دەروونی یان خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان
بکە.
٣- پەیوەندی
بکە بە ژمارە 122: ئەگەر مەترسییەکی دەستبەجێت تێبینی کرد، پەیوەندی بە
خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە بکە.
٤- پشتیوان بکە:
بەبێ حوکمدان گوێ بگرە و ئاسوودەیی پێشکەش بکە.
٥- پێشنیاری
چارەسەرکردن: هانیان بدە کە داوای ڕاوێژکاری پیشەیی بکەن.
٦- چێک ئین: بە
بەردەوامی بەدواداچوون بکە بۆ ئەوەی نیشانیان بدەیت کە گرنگییان پێ دەدەیت.
٧- خۆت پەروەردە
بکە: فێربە دەربارەی سەرچاوەکانی تەندروستی دەروونی.
٨- ڕێز لە بگرە: شوێنیان پێ بدە بەڵام لە بەردەستدا بمێنەرەوە.
٩- دوور بکەوەرەوە
لە تاوانبارکردن: تاوانباریان مەکە.
١٠- بەشداریکردن
لە پشتگیری کردن: ئەگەر پێویست بوو خێزان و هاوڕێ متمانەپێکراوەکان بەشداری پێ بکە.
"هەمیشە لەبیرت بێت، چیرۆکەکەت هێشتا کۆتایی نەهاتووە. کەسانێک هەن کە بە قووڵی گرنگیت پێدەدەن و دەیانەوێت یارمەتیت بدەن. تکایە دەستت درێژ بکە و داوای هاوکاری بکە با پشتگیریت بکەن لەو کاتە سەختانەدا."
ئامادەکردنی
م.سەهەن فریا
لەبەشی پەرستاری