بەڕێوەچوونی یەکەمین مەراسیمی ڕێزلێنان لە دەرچووە خاوەنکارە لێهاتووەکان
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب لە ڕۆژ سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٤ لە کاتژمێر: ١٠:٠٠، لە یەکەمین مەراسیمی ڕێزلێنان لە دەرچووە خاوەنکارە سەرکەوتووەکان، هەستا بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک، لەوانە سازدانی پانێڵێک بە ناونیشانی " لە نێوان هەزاران هەڵگری بڕوانامەی دبلوم، چۆن بڕوانامەکەت دەرفەتی کاری زیاتر دەبێت؟" بە بەشداری
- ئەڤین محمد قادر پانێلیست
بەرێوبەری گشتی کلیک عێراق
- د. جوتیار ژاژڵەیی پانێلیست
مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی/ وەرگێڕ
- د. ڕێباز مەلا نبی بەڕێوبەری پانێڵ
بەڕێوەبەری کواڵیتی لە KTI
لە مەراسیمەکەدا چەند دەرچوویەکی کارساز وتەیەکیان پێشکەشکرد و تواناو لێهاتووییەکانی خۆیان بۆ مامۆستایان وفێرخوازان خستەڕوو، دواتر لە لایەن پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە خەڵات و قەڵغانی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا. هەروەها لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا هەریەک لە بەڕێزان سەرپەرشتیاران و بەڕێز تەها جلیل-زەنگین بابەتێکی تایبەتیان پێشکەش بە ئامادەبوووان کرد.