Image

(Alice in wonderland syndrome)

لە فیلمێکی بەناوبانگەوە بۆ بارودۆخێکی پزیشکی

KTI

 

حاڵەتێکی دەگمەنی دەمارەیە کە پەیوەندی بە کۆمەڵێک نیشانەوە هەیە کە کاریگەرییان لەسەر چۆنیەتی هەستکردنت بە جەستەت و جیهانی دەوروبەرت هەیە. دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی شتەکان بە بچووکتر یان گەورەتر لە خۆیان ببینیت و کاریگەری لەسەر چۆنیەتی هەستکردنت بە تێپەڕبوونی کات و جووڵە هەبێت. بۆ نموونە لەوانەیە هەست بکەیت کات،یاخود  مرۆڤ یان شتەکان خێراتر بوون،یان بە پێچەوانە بە هێواشی دەجووڵێن یان بە هیچ شێوەیەک ناجووڵێن.

ئەم نەخۆشییە بە ناوی فیلمێکی بەناوبانگەوە ناونراوە کە ئەویش فیلمی ئالیس لە وڵاتی سەرسوڕهێنەردا ،فیلمەکە زۆر بە ڕوونی دیدگای ئەو کەسانە پیشان دەدات کە تووشی نەخۆشییەکە بوون، بە نمایشکردنی ئەلیس کە پاڵەوانی سەرەکییە بە قەبارەی جیاواز، هەروەها بە دانانی چوارچێوەی کاتیی ناڕاستەقینە.

 

 

 

 

نیشانە باوەکان:

- شێواندنی وێنەی جەستە: هەستکردنە بەوەی کە قەبارەت گەورەتر یان بچوکترە لە قەبارەی ڕاستەقینەی خۆت..

- گۆڕانی تێڕوانین بۆ دەوروبەر: وا دیارە شتەکان یان مرۆڤەکان قەبارە یان شێوەیان دەگۆڕێت

- شێواندنی کات: هەستکردنە بەوەی کات خێراتر یان هێواشتر لە ئاسایی دەجوڵێت.

- تێکچوونی بینین: خەونبینین یان گۆڕانکاری لە چۆنیەتی بینینی شتەکان.

- سەرگێژخواردن یان سەرلێشێواوی.

 

 

هۆکارەکانی نەخۆشیەکە چین ؟

پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت بۆ تێگەیشتن لە هۆکارەکان، بەڵام چەند حاڵەتێک وەک هۆکاری مەترسی دادەنرێت وەک:

- شەقیقە

- وەرەمی مێشک

- ڤایرۆسی ئێپشتاین-بار، تووشبوون بە ڤایرۆسی زیکا

- نەخۆشی لایم

- نەخۆشی گەشکە.

- ماددە هۆشبەرەکانی وەکو هۆکارە دەروونی چالاکەکان

 

چارەسەری نەخۆشی ئەلیس لە وەندەرلانددا:

هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکە نییە. باشترین ڕێگا بۆ باشتر کردنی ئەم حاڵەتە تەنها یارمەتیدانی نەخۆشە بۆ ئەوەی ئاسوودەتر بێت.

بۆ نموونە ئەگەر کێشەکە بەهۆی شەقیقەوە بێت، ئەوا چارەسەرکردنی خودی شەقیقە ڕەنگە باشترین ڕێگە بێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی ئەلیس لە وەندەرلانددا.

خۆپاراستن لە شەقیقە و دواتر خۆراکی شەقیقە باوترین هەوڵە بۆ چارەسەرکردن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم حاڵەتە بە شێوەیەکی سەرەکی لە منداڵاندا ڕوودەدات و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بە تێپەڕبوونی کات نامێنێت