Image

سەردانی زانستی

سەردانی زانستی بۆ نەخۆشخانەکان

KTI

لە درێژی کار و چالاکیەکانیی بەشی پەرستاری بە مەبەستی زیاتر ئاشناکردنیان بە ژینگەی نەخۆشخانە و بە پراکتیکی کردنی وانەکانیان بە سەرپەرشتی مامۆستا عیرفان عمر بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەکان وە مامۆستا ڕێژنە جمعە و مامۆستا سەهەن فریا و مامۆستا ڕازەر ئومێد مامۆستایانی وانە هەستان بە ئەنجامدانی سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی ،نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە نەخۆشخانەی شۆڕشی فێرکاری.

شایەنی باسە کە سەردانی کردنی کلینیکەکان بۆ فێرخوازان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە زیاتر ئاشنایان دەکات بە ژیانی پراکتیکی و بە پراکتیکی کردنی زانیارییەکانیان.

جیگەی خۆیەتی لێرەوە سوپاس و پیزانین ئاڕاستەی بەڕێوبەر و بەڕێوبەری کارگێری و سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو دەزگایانە بکەن کە هاوکارمان بوون لەم سەردانە زانستیەیانە