ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی
بەگرنگیدان بە تەندروستی دەروونی، هەموومان هەوڵدەدەین کوالیتی ژیان بەرز بکەینەوە
KTI
بە گرنگیدان بە تەندروستی دەروونی، هەموومان هەوڵدەدەین کوالیتی ژیان بەرز بکەینەوە و هاوسەنگی دەروونی و سۆزداری بەدەستبهێنین، ئەمەش بەشدارە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەی تەندروستتر و بەختەوەرتر
ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی
کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت، بۆنەیەکی جیهانییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵکە سەبارەت بە پرسەکانی تەندروستی دەروونی و بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی گشتی لە گرنگی تەندروستی دەروونی لە ژیانی تاک و کۆمەڵگادا. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ تیشک خستنە سەر ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی ملیۆنان کەس دەبنەوە کە بەدەست گرفتە دەروونییەكانەوە دەناڵێنن، هەروەها جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی.
لەم ڕۆژەدا چەندین چالاکیی و بۆنە ڕێکدەخرێن، لەوانە سیمینار و وۆرک شۆپ و هەڵمەتی هۆشیاری، کە ئامانجیان هاندانی خەڵکە بۆ قسەکردن لەسەر هەستەکانیان و داوای یارمەتی لە کاتی پێویستدا بکەن.
بەشی پەرستاری لە
پەیمانگای تەكنیكی كوردستان لەم ڕۆژە جیهانیەدا
بە هاوبەشی هەریەکە لە ، لایف سەنتەری دەروون درووستی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە، زانکۆی کۆمارو پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی برایت و زانکۆی سلێمانی لە بەرواری 10/10/2024 ڕۆژی پێنج شەممە کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوە چوو دەربارەی بەکرداریکردنی بواری دەروون درووستی لە ژیانی ڕۆژانەدا لە فاملی موڵی سلیمانی .
.
سەروك بەشی پەرستاری
دڵنیا اسعد