لە ڤێستیڤاڵێکدا یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 15/11/2024 لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شێخ طیب، بە بۆنەی یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێـمانی، لە کارێکی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی-ئێواران، بە سپۆنسەری کەناڵی ئاسمانی کوردسات، مۆبیلیانی کەستانە، سیتی سینەما و چیای دەباشان، بە چەند چالاکییەک یادی سلێمانی بەرز ڕاگیرا.
سەرەتای ڤێستیفاڵەکە بە بەڕێوەچوونی گفتوگۆیەکی کراوە بە بەشداری چەند کەسایەتییەکی شاری شاران و گێڕانەوەی چەند یادەوەرییەکی جوانی خۆیان و سلێمانەییەکان دەستیپێکرد و چەندین یادەوەری جوان لەلایەن (ئەکرەم عوسمان نعمان، گەزیزە عمر علی ئەمین، شاهۆ عوسمان سەید قادر، هەنار ئازاد عبدالرحمان و بیلال ڕووف ساڵح) گێڕدارانەوە.
دواتر لە لایەن م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە میوانانی بەشداربوو کرا و سوپاسی ئامادەبوونی کردن.
هەروەها لە لایەن بەڕێز باڵوێز محەمەد صابر قردێلەی ڤێستیفاڵ کرایەوە، هەریەک لە بەڕێزان شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری قەیوان گروپ، م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی شاری سلێمانی و فێرخوازان سەرجەم کۆشکەکانیان بەسەرکردەوە، کە شوێنە دێرین و کلتوورییەکانی شاری سلێمانی تێیدا بەشداربوون.
دوبارە بەرز و پیرۆزبێت یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری شاران-سلێمانی