بەشی پەرستاری

Image

مێژووی بەشی پەرستاری

بەشی پەرستاری لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، وانەکان لە ماوەی دوو ساڵدا دەخوێندرێن و دابەش دەکرێن بەسەر چوار وەرزدا، ساڵانە دوو وەرز. لە کاتی تەواوکردنی خوێندن، خوێندکاران بڕوانامەی تەکنیکی لە بواری پەرستاری وەردەگرن. خوێندکاران وانەیان پێدراوە، چ لە پۆل و چ لە تاقیگەکاندا کە یەکێکە لە باشترین  تاقیگەکان و  پێشکەوتوترین  ئامێرەکان کە لە ناوچەکەدا هەن بەردەستە، لەلایەن وانەبێژانی بە ئەزموونەوە کە ئەزموونی خۆیان لە ڕێگەی چەندین ساڵ وانەوتنەوە کۆکردۆتەوە. بۆ ئەزموونی پەروەردەیی باشتر و پەیوەندی لەگەڵ مامۆستایان، قوتابیان لە کاتی دەوامدا دەستیان بە وانەبێژان دەگات وە دوای ئەوە ئەگەر پێویستیان بە ڕاوێژکردن بوو لەسەر هەر بابەتێک،

جگە لەوەش پۆلە پراکتیکییەکان لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان دەخوێندرێن و بۆ ئەم مەسەلەیەبەشەکەمان ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان  کردووە. چالاکییە خۆبەخشییە دەرەکییەکانی دیکەی ئەم بەشە بریتین لە ڕێکخستنی بۆنەی پەیوەندیدار بە پزیشکی لە شار و قەزا و قەزاکانی لاوەکی. هەروەها ئامادەکردنی سیمینار و سیمپۆزیۆم لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە پزیشکی یەکێکی ترە لە چالاکییەکانی ئەم بەشە. هەموو ئەم چالاکییە دەرەکیانە و تەرکیزکردن لەسەر ئامرازەکانی پەروەردە بە مەبەست ئەنجام دەدرێن بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی ئەو پەروەردەیەی کە خوێندکاران وەریدەگرن و ئاشناکردنیان بە ڕێنماییە پزیشکییەکان

بەشی پەرستاری پرۆسەی بۆلۆنیای وەرگرتووە و ئەمەش ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە بۆ خوێندکاران. ئەم سیستەمە وا لە خوێندکاران دەکات کە ڕۆژانە بە بەردەوامی بگەڕێن و پرۆسەی بیرکردنەوەیان بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو شتانە بە ئەنجام بگەیەنن کە لەلایەن مامۆستایانەوە داوای لێدەکرێت. هەروەها خوێندکاران بەرەوڕووی ستانداردێکی پەروەردەیی مۆدێرن دەبنەوە، کە دەتوانێت سوود بە دەرچووان بگەیەنێت لە ئەگەری بڕیاردان لەسەر درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات

بڕوانامەی تەکنیکی لە بواری پەرستاریدا بە شێوەیەکی فوڵ تایم  پێشکەش دەکرێت. پرۆگرامی فول تایم تەنها لە کەمپی سەرەکی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان  لە بەرزاییەکانی سلێمانی پێشکەش دەکرێت. ماوەی خوێندن بۆ پرۆگرامی فول تایم پەیوەستە بە بڕوانامەی وەرگرتنی خوێندکار و لە نێوان دوو (2) ساڵ و زۆرترینی چوار (4) ساڵ دەخایەنێت.


بۆ دەرچوون پێویستە خوێندکاران:

  بەدەستهێنانی کۆی گشتی 120 کریدت بۆ سەعاتە وە کەمترین سی جی پی تی بۆ کۆرسەکانی ٢ بێت

وە پێویستە لە مەشقی هاوینە دەربچێت بەسەرکەوتووی

icon

693

img
img

تازەترین بابەت

img

گەلەری

shapes
shapes
shapes
هەموو پۆستەکان ببینە