Image

دوو مامۆستای بەشی پەرستاری دەبنە ڕاهێنەری نێودەوڵەتی

لەمیانی بەشداریکردنی دوو مامۆستای بەشی پەرستاری (م.عیرفان عمر، م. هەردی حسن) لەسەنتەری مەشقی  پزیشکی سەربازی (MMTC) بۆ ماوەی ١ هەفتە بە چر و پڕی ڕاهێنانیان پێکرا لەلایەن هێزە پزیشکیە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە سەر بابەتی فریاگوزاری سەرەتایی پزیشکی سەربازی لە هێڵی یەکەمی بەرگری و لە کۆتاییدا بڕوانامەی (TOT) ی هێزەکانی ناتۆیان پێدرا لەبواری فریاگوزاری پزیشکی سەربازی .


شایانی باسە پەیمانگای تەکنیکی  کوردستان هەمیشە هاوکار و پشتیوانی سەرجەم مامۆستایان بوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و کرداری بۆ زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگە بێجیاوازی.


بابەتی خولەکە پێکهاتبوو لەسەر فریاکەوتنی پزیشکی سەربازی بۆ کاتی پەلقرتان و فیشەک لێدان و مین تەقان پێداو وەستانی هەناسە و فیشەک دان لە سنگ و دەرهاتنی ڕیخۆڵە و حەوز شکان و پاراستن لە ڕەقبونەوە و زابری سەر و جێگیرکردنی شکاوی.