Image

بەشەکانی پەرستاری و پەرستاری جوانکاری هەفتەی پەرستاری بەرز ڕادەگرن

"پەرستار گۆڕانکاری دروست دەکات"

KTI

بە چاودێری ڕاگرایەتی بەشی پەرستاری و پەرستاری جوانکاری، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران و هەفتەی پەرستاران، بە دروشمی "پەرستار گۆڕانکاری دروست دەکات" چەند چالاکییەکی جۆراو جۆرایان ئەنجامدا، لەوانە کردنەوەی پێشانگای ساڵانەی هەردوو بەش و سازدانی پانێڵێک بە ناونیشانی  "ئەرک و مافی پەرستار لە دامودەزگا حکومی و ئەهلییەکاندا"لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب بە بەشداری ئەم بەڕێزانە:

جەبارعثمان سعید   ماستەر لە پەرستاری منداڵان   پانێڵست

سیروان حمەباقی حمەامین  ماستەر لە پەرستاری پێگەیشتوان  پانێڵست

م. ڕێژنە محمد جومعە  یاریدەدەری تاقیگە   بەڕێوەبەری پانێڵ

مامۆستایان و فێرخوازانی هەردوو بەشی پەرستاری و پەرستاری جوانکاری لەم ڕۆژەدا بە جلوبەرگی کوردییەوە هەفتەی پەرستارییان بەرز ڕاگرت.