یەکەم بوون بەشی پەرستاری
لە خولی تۆپی پێی پەیمانگا بەشی پەرستاری یەکەم بوون
KTI
کوا پیرۆزباییەکانتان
خولی تۆپی پێی پەیمانگە بە سەرکەوتنی بەشی پەرستاری و دەرمانسازی کۆتایی هات
بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، پ.ی.د. لقمان رەئوف ب. تۆمار، م. هاوار حسێن ب. دڵنیایی جۆری، م. گەشە عبدالله سەرۆک بەشی دەرمانسازی، م. دڵنیا اسعد سەرۆک بەشی پەرستاری و هاوبەش هۆشیار سەرپەرشتیاری یەکەی چالاکییە وەرزشییەکان و ژمارەیەک لە فێرخوازان. ڕۆژی چوار شەممە شەمە ڕێکەوتی 15/ 5/ 2024 یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو بەشی پەرستاری و بەشی دەرمانسازی قۆناغی یەکەم ئەنجامدرا، دوای ململانێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو تیپدا، یارییەکە بە بردنەوەی بەشی پەرستاری(2-1) کۆتایی هات و بووە تیپی یەکەم لەسەر ئاستی پەیمانگە و بەشی دەرمانسازیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
پلەی یەکەم / پەرستار - قۆناغی 1
پلەی دووەم / دەرمانسازی - قۆناغی 1 - گروپی D
پلەی سێیەم / دەرمانسازی - قۆناغی 1 - گروپی B
گۆڵکاری خولەکە / داستان عادل ڕەحیم - پەرستاری - 13 گۆڵ
باشترین یاریزانی خولەکە / مستەفا کاکە میرزا - پەرستاری
باشترین گۆڵپارێز / سەرچڵ - پەرستاری
دواتر سەرجەم یاریزانە سەرکەوتووەکان لە لایەن ڕاگر و سەرۆک بەشەکانەوە خەڵاتکران و پیرۆزباییان ئاڕاستەکردن.