كرۆمۆسۆمی Y ی مرۆڤ جینی SRY ی تێدایە کە بەرپرسە لە گەشەی نێرینەکان، بە تێپەڕبوونی کات بەرەو تێکچوون دەچێت.
لەگەڵ
بەرەوپێشچوونی جیهاندا، زیندەوەرناسان تیشکیان خستە سەر ئەوەی چۆن کرۆمۆسۆمی Y
کە یەکێکە لە دوو کرۆمۆسۆمی ڕەگەزی مرۆڤ لە لێواری لەناوچووندایە. نەمانی تەواوی
ئەم کرۆمۆسۆمە بە واتای کۆتای وەچەی نێر دێت لە داهاتوودا.
كرۆمۆسۆمی Y
چییە؟
كرۆمۆسۆمی Y
ئەو جینانە هەڵدەگرێت کە گرنگن بۆ گەشەکردنی شانەی زاوزێی نێرینە وەک Testes
و ڕێگە بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی نێرینە دروست دەکات.
پیاوان بە
شێوەیەکی ئاسایی یەک کرۆمۆسۆمی X
و یەک کرۆمۆسۆمی Y
یان هەیە (XY)،
لە کاتێکدا مێینەکان دوو کرۆمۆسۆمی X یان هەیە (XX).
كرۆمۆسۆمی Y
زۆر بچووکترە لە کرۆمۆسۆمی X و جینی کەمتری تێدایە.
لە کرۆمۆسۆمی
Y
دا چی ڕوودەدات؟
بە گوێرەی "جێنیفەر
مارشاڵ گرەیڤس"، پڕۆفیسۆری دیاری بۆماوەزانی و ئەندامی جێگری سەرۆک وەزیران،
کرۆمۆسۆمی Y
خەریکە کاتی تەواو دەبێت. لە 300 ملیۆن ساڵی ڕابردوودا، 1393
جین لە 1438 جینە ڕەسەنەکەی لەدەست داوە، و
بەم ڕێژەیە لە ماوەی 10
ملیۆن ساڵدا 45 جینەکەی کۆتای لەدەست دەدات.
كرۆمۆسۆمی Y
ی مرۆڤ کە جینی SRY
ی تێدایە بەرپرسە لە گەشەی نێرینەکان، بە تێپەڕبوونی کات بەرەو خراپی دەچێت.
زانایان مەزەندە دەکەن کە بە ڕێژەی ئێستای لەدەستدانی جینات، کرۆمۆسۆمی Y
لەوانەیە لە ماوەی 11 ملیۆن ساڵدا بەتەواوی
لەناوبچێت. ئەم دیمەنە نیگەرانی سەبارەت بە داهاتووی زاوزێی مرۆڤ و مانەوەی
ڕەگەزەکان دروستکردووە.
لەگەڵ
ئەوەشدا، هەندێک هیوا هەیە.
توێژینەوەیەکی
نوێ کە لە گۆڤاریAcademy of Science Proceedings
of the National
بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە جرجی دڕکاوی کە جۆرێکی قرتێنەری ڕەسەنی ژاپۆنیە. لەگەڵ
دیارنەمانی کرۆمۆسۆمی Y جینێکی نوێی دیاریکردنی
نێرینەیان پەرە پێداوە. ئەم دۆزینەوەیە هیوا دەبەخشێت بۆ مانەوەی مرۆڤ. گونجاندنی
جرجی دڕکاوی چارەسەرێکی شاراوە دابین دەکات.
توێژەران بە
سەرپەرشتی "ئاستو کورۆیوا" لە زانکۆی هۆکایدۆ بۆیان دەرکەوت زۆربەی
جینەکانی کرۆمۆسۆمی Y لە جرجی دڕکاوی گواسراونەتەوە
بۆ کرۆمۆسۆمەکانی تر.
گرنگتر
ئەوەیە کە ئەوان دووبارەبونەوەیەکی بچووکی DNA
یان دۆزیەوە لە نزیک جینی SOX9 لەسەر کرۆمۆسۆمی 3
کە لە هەموو نێرینەکاندا هەیە بەڵام لە مێینەکاندا نییە. وادیارە ئەم
دووبارەکردنەوەیە SOX9
چالاک دەکات و ڕۆڵی جینی ونبووی SRY لە گەشەی نێرینەدا دەگرێتە
ئەستۆ.
توێژینەوەکە
دەریدەخات شیردەرەکان دەتوانن میکانیزمەکانی دیاریکردنی ڕەگەز بدۆزنەوە کاتێک
کرۆمۆسۆمی Y لەدەست دەچێت. ئەم دۆزینەوەیە بەتایبەتی گرنگە بە لەبەرچاوگرتنی
ئەوەی کە جۆرێکی تری قرتێنەر بەناوی Mole vole کرۆمۆسۆمی Y
لەدەستداوە و ڕزگاری بووە.
مانەوە کلیلە
هەرچەندە ئەگەری لەدەستدانی کرۆمۆسۆمی Y ی مرۆڤ جێگەی نیگەرانییە، بەڵام ئەم توێژینەوەیە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕەگەزەکەمان دەتوانێت جینێکی نوێ بۆ دیاریکردنی ڕەگەز پەرە پێبدات و دڵنیایی بدات لە بەرهەمهێنانی نەوەی نێر. لەگەڵ ئەوەشدا، زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئەم گۆڕانکارییە پەرەسەندنانە لەوانەیە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین سیستەمی دیاریکردنی ڕەگەز لە کۆمەڵگەی جیاوازی مرۆڤدا، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستکردنی جۆری نوێ. لەکاتێکدا ڕووبەڕووی ئایندەیەکی نادیار دەبینەوە، ئەم دۆزینەوەیە هیوایەک دەبەخشێت بۆ مانەوەی مرۆڤ و ڕێگای نوێ بۆ توێژینەوە لەسەر دیاریکردنی ڕەگەز و پەرەسەندن دەکاتەوە.
ئامادەکردنی :
شیلیا محمد جمال
فێرخواز لەبەشی پەرستاری
بەشدار لە کێبڕکێی نوسینی زانستی