Image

دڵمان یاخود ئەقڵمان کۆنترۆڵمان ئەکات ؟


 بە درێژایی ساڵانێکی زۆر زانا و پزیشکانی ڕۆژئاوا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دڵ کردووە لەلایەنی فیسیۆلۆجیەوە وە وایان دانابوو کە دڵ تەنها پاڵنەرێکە بۆ خوێن ناردن بۆ سەرجەم بەشەکانی جەستە بەڵام ئەم بیرۆکەیەی زاناکان دژی ئەو دەقانەن کە لە کتێبە ئاسمانیەکاندا هەن کە کتێبە ئاسمانیەکان دەسەڵاتێکی زاڵیان بۆ هەژموونی دڵ داناوە،. لەسەر بیرکردنەوە و بڕیاڕدانی مرۆڤ وە لەسەر هەست و هەڵسوکەتیشی لە قورئانی پیرۆزا ١٤٨ جار ئاماژە بە وشەی دڵ کراوە کە پەروەردگار تیایدا چەندین فەرمانی دڵی ڕوونکردۆتەوە وەک ئەو دڵەی کە شوێنی مرۆڤ دیاری دەکات لە ڕۆژی دوایدا  

 (يَوْمَ لا يَنفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ إِلا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ)

سورة الشعراء الایة ٨٨

واتە :ئەو ڕۆژەی کە پارە و وەچەکانتان سودی نییە و تەنها ئەوە نەبێ بە دڵێکی ساغ و پاکەوە گەڕبێتیتەوە بۆ لای خوا .

لەگەڵ ئەوەی بە پێی بیرکردنەوە باوەکان ئەقڵ بیردەکاتەوە  تێدەگات وپلان دادەنێت بەڵام لە دوو سەدەی ڕابردوو بۆمان دەرکەوەت کە دڵ لە پاڵنەرێکی خوێن زیاترە هەروەها پەیوەندی دڵ و ئەقڵ دەسەڵاتێکی دوولایەنەیە  کەواتە زانست چی دەڵێت لەم بارەیەوە ؟ 

دکتۆر Andrew Armour کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی زانستی دەمارزانی دڵ لە ساڵی ١٩٩٤ هەستا بە شۆککردنی جیهان ڕای گەیاند کە دڵ ئەندامێکی دەماری تایبەتی هەیە  کە شایەنی ئەوەیە پێی بوترێت مێشکی بچوک کە پێک دێت لە نزیکەی ٤٠ هەزار دەمارە خانە کە هەمان گوێزەرەوەکانی مێشک بەکار دێنیێت تەنانەت دەتوانێت فرمانەکانی دڵ ڕێکبخات بەبێ هاوکاری دەماغ هەر ئەمەش ڕوودەدات لەو نەخۆشانەی کە گواستنەوەی دڵیان بۆ دەکرێت کە تیایدا ئەو دەمارەی مێشک بە دڵەوە دەبەستێتەوە دەبڕدرێت زانست سەلماندوویەتی کە دڵ بە چوار ڕێگە پەیوەندی بە دەماخەوە دەکات.

 ڕێگای یەکەم : کارۆموگناتیسیە کە هەموو خانەیەکی دڵ بوارێکی موگناتیسی هەیە کە دەکرێت لەسەر پێستی مرۆڤەوە تۆمار بکرێت لە ڕێی ECG کە توندی ئەم ئەرکە شەست ئەوەندەی توندی ئەرکی دەماخە  .

ڕێگای دووەم : دەمارییە کە مێشک کۆنترۆڵی دڵ ئەکات لە ڕێی خۆنەویستە ئەندامێکی دەماریبکە زانیارییەکان لە مێشکەوە بۆ دڵ ئەگوازێتەوە بەڵام بەم دواییانە دۆزراوەتەوە کە زانیاری زۆر بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕوات بۆ گرنگترین بەشکانی دەماخ  وەک Amygdala و Thalamus کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی نێوان هەستەکان و فرمانە ئەقڵییەکان .

ڕێگای سێیەم : میکانیکیە کە گوێچکەڵەی ڕاست وشاخوێنبەر وەرگری میکانیکی تێدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی تێکڕای لێدانی دڵ و بڕی خوێنی پاڵنراو بۆ دڵ هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر چالاکی کارەبایی بۆ مێشک .

ڕێگای چوارەم : کیماییە کە دڵ شەش هۆرمۆن دەرئەدات کە بەو هۆرمۆنانە فەرمانی ڕژێنە گرنگەکانت دەماخ کۆنترۆڵ دەکات وە پڕۆتینێک بەرهەمدێنێت کە بەرپرسە لە پاراستنی دەمارەخانەکانی دەماخ .

نوسەران بروس و دەیڤد مکارفی لە کتێبی دڵی زیرەکدا ئەڵێن لەگەڵ هەر لێدانێکدا دڵ تەنها خوێن هەڵنادات بەڵکو نامەی دەماری و هۆرمۆنی و میکانیکی وکارۆموگناتیسی دەنێرێت بۆ دەماخ کە زانیاریەکی زۆری هەڵگرتووە .

پڕۆفیسۆر Gary Schwartz لەگەڵ هاوکارەکانی لە زانکۆی Yale هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر زیاترە ٣٠٠حاڵەتی چاندنی دڵ بۆیان دەرکەوت کاتێک دڵێک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە ئەوا دڵە گوازراوەکە لەگەڵ خۆیدا بیرەوەری وبەهرە و سۆز و هەست و ئارەزوو و وردەکارییەکانی ژیانی ئەو کەسەی کە لێی وەرگیراوە لەگەڵ خۆیدا دەبات کە ئەمەش بە تەواوی جیاوازە لە سیفەتەکانی ئەو کەسەی کە دڵەکەی بۆ دەچێنرێت ، کە ئەنجامی هەندێک لەم لێکۆڵینەوانە لە پەیپەری بەناوبانگی گۆڤاری پزیشکی هەناویدا بڵاوکرایەوە لە ساڵی ١٩٩٩ . 

یەکێک لەو حاڵەتانە کوڕێکی ١٨ ساڵ بە ڕوداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا ئەو گەنجە بەهرەی هۆنراوە نوسین و گۆرانی وتنی هەبوو وە دڵی گوازرایەوە بۆ کچێک لە هەمان تەمەنی ئەودا پاش چاندنی دڵەکە ئەو کچە بووە هەواداری هەمان جۆری میوزیکی کوڕەکە تەنانەت دەیتوانی بەیتە هۆنراوەکانت کوڕە مردووەکە تەواو بکات بێئەوەی پێشتر گوێی لێبووبێت .

لە حاڵەتێکی تردا بەخشەرەکە مناڵێکی ٣ ساڵان بوو وە وەرگرەکە مناڵێکی ٧ ساڵان بوو مە هیچی لەسەر بەخشەرەکە نازانی و نەشیدەزانی کە چۆن مردووە پاش چاندنی دڵەکە ترسی لە ئاو بۆ دروست بوو لە کاتێکدا پێشتر ئاشقی مەلەکردن بوو وە هیچ لێکدانەوەیەکی بۆ ئەو ترسە نەبوو پاش پێداچوونەوەی پزیشکەکان و گەڕانەوە بۆ تۆماری بەخشەری دڵەکە هەموویان سەرسام بوون کە زانیان بەخشەرەکە لە ئاودا خنکاوە  

کە ئەمەش بە تەواوی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دڵ زۆر زیاترە لەوەی تەنها وەک ماتۆڕێکی ئاو خوێن پاڵبنێ بۆ لەشمان …

 

نوسینی : شانۆ ڕووف یار حمد

فێرخوازی سمستەری ٣ بەشی پەرستاری