وۆڕکشۆپ
وۆڕکشۆپی نوێترین ڕێگاکانی چارەسەری برین (شەکرە، سوتاوی، برینی کراوە)
KTI
لەپێناو پەرەپێدانی زانیاری گشتی و پتەوکردنی کەسێتی فێرخوازان و ئاشنابوونی فێرخوازان بە نوێترین داواکارییەکانی بازاڕی کار لە بواری تەندروستی، سیمینارەکان بەردەوامیان هەیە، لە چوارچێوەی وانە پەیوەست کراوەکان بە پرۆگرامی خوێندن (Co-curricular activity) بۆ فێرخوازانی بەشی پەرستاری وۆڕکشۆپی نوێترین ڕێگاکانی چارەسەری برین (شەکرە، سوتاوی، برینی کراوە).
لە لایەن ڕاهێنەر ئادەم محمد ڕشید لە هۆڵی سیمینار پێشکەشکرا.
دواتر م. دڵنیا اسعد بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ناوبراو و بە ناوی ڕاگرایەتیەتییەوە سوپاسی کرد.