Image

خەمۆكى دوای یاریەکان

خەمۆكى دوای یاریەکانی تۆپی پێ بەگشتی و یاری کۆتاییەکان بەتایبەتی لە نێوان هاندەرانى تۆپى پى

KTI

 
ڕەنگە سەیرکردنی تۆپی پێ جۆرێک بێت لە خولیای ژیانی تاك وەک وەرزش، وکاریگەرییەکانی لەسەر تەندوستى رةنكة
لە هەمان کاتدا کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەبێت.
 
لە كاريگەرە ئەرينيەكانى سەیرکردنی تۆپی پێ باشتربوونی تەندروستی دەروونییە، بەو پێیەی سەیرکردنی تیپەکان لەکاتی یاری کۆتایدا جۆرێک لە "سةربەخوبون" بە هاووڵاتیان دەبەخشێت، کە لەلایەن تیپەکانی وڵاتەکانیانەوە یەکگرتوو بوون، یان ئەو تیپانەی هانیان دەدا.
هەروەها خۆشحاڵی سەرکەوتن هەستێکی متمانە بەخۆبوون بە هاندەران دەبەخشێت، کە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژیانی پراکتیکی و کۆمەڵایەتییان هەبێت.
  لەلایەکی دیکەوە سەیرکردنی یارییەکان ڕەنگە کاریگەری نەرينى لەسەر تەندروستی جەستەيى ودەرونى هاندەران هەبێت، ئەمەش ڕەنگە مەترسی لەسەر تەندروستی لێبکەوێتەوە 
توێژینەوەکانی ئەمڕۆ ئاماژە بەوە دەکەن کە سەیرکردنی یارییەکان ڕەنگە هۆکارێکی سەرەكى جەڵتەی دڵ بێت بةهوى
  بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جگەرەکێشان و کەمی جوڵە،  وخيرا ليدانى دل  كة لة ئاكامى سةير كردنى ياريكانا دروست دةبيت
یەکێک لە نموونە ڕوونەکانی ئەمە یارییەکەی ئینگلتەرا و ئەرجەنتینیە لە مۆندیالی ١٩٩٨، کە لە ئەنجامدا ٥٥ هاوڵاتی بەریتانی لە دوای یارییەکە خەواندن لە نەخۆشخانە، دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون کاتێک وڵاتەکەیان بە لێدانی سزا دۆڕا.
وە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٩٦، ١٤ هاوڵاتی هۆڵەندی گیانیان لەدەستداوە دوای ئەوەی وڵاتەکەیان لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر فەرەنسا بە لێدانی سزا دۆڕا .
 هةر وةها شارەزایانی دەروونی دەڵێن زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ توشى گۆشەگیری و دڵتەنگی لەڕادەبەدەر.
 کەمبوونەوەی بەرچاوی ئارةزوى خواردن
تيكجون لة كاتةكانى نوستن
 خۆگۆڕین و دەمارگیری و شکاندنی شتەکان.
هەندێکیان تووشی خەمووكى دەبن ڕەنگە ببێتە هۆی زیانی تەندروستی زۆر بەهوى ناڕازیبوون لە ئەنجامی یارییەکە و چاوەڕوانی باشترینەکان لە تیپەکە ،بەتایبەت ئەو هاندەرە سةرسةختە کە ئاواتەخوازە تیپەکەی خاڵی زیاتر بەدەستبهێنێت، ئەمەش وا دەکات زۆر بەدەست کاریگەرییەکانی ئەم خەمۆکییە بناڵێنن.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، پسپۆڕان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم نیشانانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازن، ئەمەش بەندە بە هاندانی كةسةكة بۆ تیمەکە، و لەوانەیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نەمێنن، بەڵام لە حاڵەتە سەختەکاندا، دەستێوەردانی پزیشکی پێویستە.
 
هةروەها پسپوران باس لة حالةتيكى دەرونى دەكەن كە بەريژەيكى بەر چاو لة نيوان گەنجان وهەرزەكاراندا بەربلاوە ئەويش (خەموكى دوايى مونديال) بةهوى تةواو بونى مونديال بينةرانى مونديال ياخوو هاندةرانى مونديال  وهةر وةها ياريزانانى موندياليش هةست بة بيزاريكى لة رادةبكدةر دةكةن كة ئةگاتة ئاستى خةمووكى مامناوةند وگاريگةريى نةرينى دةبيت لسةر ژيان وتةندروستى تاك 
ڕۆژنامەی فەرەنسی لۆ ئیکویپ ئاشکرای کردووە کە  مارکینۆ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەرازیل و پاریس سانجێرمان لةم ڕۆژانەدا لە دۆخێکی دەروونی خراپدایە، دوای ئەوەی زوو ماڵئاوایی لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر کرد.
 لە بةر قبولنةكردنى دوورخستنەوەی سێلیکاو بەرامبەر کرواتیا، بەتایبەتی کە هاندەرانی بەڕازیلی بە یەکێک لە بەرپرسانی بەرپرسیار لە شکستە گەورەکەی قەتەر دەزانن.
 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوکاتەوە یاریزانەکە لەڕووی دەروونییەوە لة بارودۆخیكى خراپ داية و هەست بە خەمۆکییەکی زۆر دەکات وئارزوى ياريكردنى نةماوة .
هةر بةو هويةوة پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کە خولیایەکی بەدیل بە شێوەیەکی چالاکانە ڕێکبخرێت بۆ تێرکردنی هەستی نەبوونی تۆپی پێ.ولەلایەکی تریشەوە شارەزایان ئاماژەیان بەوەدا کە دەبێت بەباشی بزانین تۆپی پێ بردنەوە و دۆڕانە، بەڵام ڕەنگە فشاری دەروونی و دەمارەیی ببێتە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆر بۆ تەندروستی، بۆیە دەبێت بە زووترین کات لە بێزاری دەربچین و لە نەرێنی ڕزگار بین  لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
 1- سەیرکردنی شتی تر لە تەلەفزیۆن، جیا لە کەش و هەوای یارییەکان.
 2- چوونە دەرەوە لە هەر شوێنێکی ئارام و ئیسراحەت.
 3- بڕۆ بۆ سەر کارەکەت، یارمەتیت دەدات لە وزەی نەرێنی ڕزگارت بێت.
 4- دانانی خشتەیەک بۆ ئەو بەدیلانەی لەبەردەستی تاکەکەسدان، دەستکردن بە دووبارە دانانی بەرنامەکانی ژیان بە بیرکردنەوە لە ڕۆتینێکی ئەرێنی، جا ئەو کەسە خوێندکار بێت یان فەرمانبەر، بەو مانایەی دەگەڕێتەوە سەر چالاکی ئاسایی خۆی.
ئامادەكردنى  ماموستاى ياريدەدەر
دلنيا اسعد شكور
سەرۆک بەشی پەرستاری