Image

چۆن ببیت بە پەرستارێکی سەرکەوتوو؟

پەرستاری سەرکەوتوو کەسێکە کە تێدەگات کە پەرستاری زیاترە لە هەڵسەنگاندنەکان، ئەرکەکان، یان ئەو دەرمانانەی کە بەکاریدەهێنین.

KTI


پەرستاری سەرکەوتوو کەسێکە کە تێدەگات کە پەرستاری زیاترە لە هەڵسەنگاندنەکان، ئەرکەکان، یان ئەو دەرمانانەی کە بەکاریدەهێنین.

 

لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدەن بۆ بەدەستهێنانی پیشەیەکی سەرکەوتووی پەرستاری.

١- بەردەوام بوون لە فێربوون: جیهان و بە تایبەتیتر بواری پزیشکی هەرگیز لە گەشەکردن نەوەستاوە، پەرستارێکی باشیش هەروا.

 

٢- پرسیار بکە: ئەگەر پێویستت بە ڕوونکردنەوە بوو لەسەر ڕێکارێک یان پلانی چارەسەرکردنی نەخۆش، پرسیار لە پزیشک یان هاوپەرستار بکە. کەلێنەکانی زانیاری خۆت بناسە و کاتێک پێویستت بە کەمێک یارمەتییە، ئاسوودەبە لە وتنی

٣- بنیاتنانی توانای جەستەیی خۆت: زۆرێک لە پەرستاران زۆربەی شیفتەکانیان بە ڕۆیشتن و وەستان بەسەر دەبەن، پاراستن و باشترکردنی توانای جەستەیی خۆت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەتوانیت زۆربەی ڕۆژەکەت بە ئاسوودەیی لەسەر پێیەکانت بەسەر بەریت.

٤- بایەخدان بە وردەکاری: پەرستارێکی باش دەتوانێت بچوکترین گۆڕانکاری یان وردەکاری سەبارەت بە نەخۆشەکانیان ببینێت.

٥- پێشکەشکردنی هاوسۆزی بۆ نەخۆش: پەرستاری باش دەتوانێ بەزەیی پێشکەش بە نیگەرانیەکان و دۆخی تایبەتی هەر نەخۆشێک بکات. نەخۆشەکان هەست بە پێزانین ئەکەن کاتێک پەرستارەکانیان بە هاوسۆزی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و کاتێک بۆ گوێگرتن لە دڵەڕاوکێ یان نیشانەکانیان تەرخان دەکەن.

٦-ڕێزگرتن لە نەخۆشەکان و دڵنیابوون لە پاراستنی کەرامەت و پاراستنی نهێنیەکانیان

.

٧- توانای پەیوەندیکردنی کاریگەرت هەبێت: لەکاتی کارلێککردن لەگەڵ نەخۆشەکان و هاوکارەکانت، پێویستە گوێگرێکی چالاک بیت و زانیاریەکان بە ڕوونی بگەیەنیت.

٨- ئەولەویەتدان بە خۆپاراستن:  پیشەی پەرستاری دەتوانێت لە ڕووی سۆزداری و جەستەییەوە زەحمەت بێت هەربۆیە. بەشی پێویست بخەوە، بەدوای ئەو چالاکییانەدا بگەڕێ کە حەزت لێیە و هاوسەنگییەکی تەندروست لە نێوان کار و ژیانی تایبەتدا دابنێ.

٩- گرنگیدان بە چارەسەرەکان نەک کێشەکان:کەسێکی چارەسەرکە بە نەک کەسێکی کێشە دروستەکەر و بە گازندە، هەمیشە پۆستیڤ بە.

١٠- بە بەکارهێنانی چاویلکەی پانۆرامیک سەیری چاودێری تەندروستی بکە: کەسێکی فراوان بین و دوور بین به، ژیانی نەخۆش بەتەنها پەیوەست نیە بە تۆوە بەڵکو بە هەموو تیمەکەوە.

 

 

ئامادەکردنی: م.سەهەن فریا

مامۆستا لە بەشی پەرستاری