ڕشک و ئەسپێ
خۆپاراستن و چارەسەری ڕشک و ئەسپێ
KTI
ئەسپێ ناو سەری مرۆڤ قەبارەی بە قەد دەنکە کونجیەک ئەبێ و شێوەی لاشەی لەبزینەیە و شەش قاچی هەیە،کاتێک لە تەمەنی هەراشیدایە ڕۆژانە ٨ هێلکە دادەنێ و بەو هێلکانەی کە بە قژەکەوە دەبینرێت و وەک کڕێش دێتە پێش چاو بەڵام بە پێکهاتەیەکی شێوە کەتیرەیەیی بە تاڵەکانی قژەکەوە چەسپیان دەکات و بە تەکاندن لێنابێتەوە و بەوەش جیا دەکرێتەوە لە کڕێشی سەر کە پێی دەوترێت ڕشک
ئەسپێ توانای بازدان و فڕینی نیە بۆیە تەنها بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی بە سەرین و جل و بەرگ و کڵاو و شانە و ئەو پێداویستیانەی بەر قژی کەسی توشبوو دەگوێزرێتەوە کەبەر قژی دەکەوێت
پاش ئەوەی کە ئەسپێکە چو سەری کەسێکی تازەوە ڕۆژانە ٨ بۆ ١٠ ڕشک دادەنێت ، هەر ڕشکێک بۆ ئەوەی بگاتە ئەوەی توانای زاوزێی هەبێت پێویستی بە نێر و مێیە و ١٨ ڕۆژی پێویستە بۆ گەشەی بۆ دانانی یەکەم ڕشکی نوێ وە ٣٢ ڕۆژی پێویستە بۆ ئەوەی بگاتە ئەوەی ڕۆژانە ٨ هێلکە(ڕشک) دابنێتەوە
بۆ چارەسەرکردنی لە ئێستادا شامپۆ و سپرای تایبەت هەیە کە لە دەرمانخانە و نۆڕینگەکان دەست دەکەوێت لە گەڵ شانەی تایبەت بە لێکردنەوەی ڕشکەکان و ئەسپێ مردوەکان . وە پێویستە ئەو پێداویستیانەی کەسی توشبوو کە دەشۆردرێن وەک بەرگی پشتی و شانە و کڵاو و بەتانی و هتد بشۆردرێن بە ئاوی گەرم و پاکەرەوە، وە ئەوانەی ناشۆردرێت بکرێتە زەرفی گەورەوە و سەری ببەسترێت لەبەر خۆردا دابنرێتبۆ ماوەی ٧٢ سەعات بۆ ئەوەی هەوای بۆ نەچێت و بەگەرمی و نەبونی خواردن لەناوبچێت چونکە ئەسپێکان خواردنیان لەسەر خوێنی خانە خوێکەیە پاش بەربونەوەیان بە ٢٤ سەعات دەمرن
بۆ خۆپاراستن لە ڕشک و ئەسپێ پێویستە هۆشیاری زیاتر بڵاو بکرێتەوە لە ڕێگەکانی گواستنەوەی و چارەسەرکردنی بە زووی و بە کارهێنانی شتی تایبەت بە کەسی و بەکارنەهێنانی شانە و سەرین و نەگۆڕینەوەی کڵاو و هتد
ئامادەکردنی م هەردی حسن رسول
مامۆستا لە بەشی پەرستاری