کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ پێش تاقیکردنەوەکان
کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ پێش
تاقیکردنەوەکان
تاقیکردنەوەت هەیە؟ سەرکەوتن کاتێک
ئاسانترە کە هەست بە باشی بکەیت و کەمتر دڵەڕاوکێت هەبێت و کەمتر فشاری دەروونیت
هەبێت. دان بەوەدا بنێن یان نا، هەمووان لە کاتی تاقیکردنەوەیەکدا هەست بە فشار
یان دڵەڕاوکێ دەکەن.
ئەوەی گرنگە فێربوونە چۆن کۆنتڕۆڵی هەستەکانت بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت تەرکیز بکەیت و سەرکەوتوو بیت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی تاقیکردنەوەکان، لێرەدا حەوت ستراتیژی دەخەینە ڕوو کە یارمەتیت دەدەن ڕووبەڕووی فشار و دڵەڕاوکێ ببیتەوە:
١- خۆراکی گونجاو بخۆ : جەستەت پێویستی بەو ماددە
خۆراکیانەیە کە لە خۆراکەوە بەدەستی دەهێنێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە کارکردنی بە
باشی. ئەو خواردنەی دەیخۆیت کاریگەری لەسەر چۆنیەتی هەستکردنت هەیە هەم لە ڕووی
سۆزداری و هەم لە ڕووی جەستەییەوە. بۆ نموونە ئەو خۆراکانەی چەوری یان شەکریان
زۆرە دەتوانێت هەست بە قورسایی یان سستی بکەیت. کاتێک جەستەمان ئەو سووتەمەنی و
ماددە خۆراکییەی هەیە کە پێویستی پێیەتی، ئەوە زۆر ئاسانتر دەکات بۆ بەڕێوەبردنی
هەستەکانی فشار و دڵەڕاوکێ.
٢ - باش بنوو :
خەوێکی باش یارمەتیت دەدات تا ئەوەی فێربوویت
لەبیرت نەچێتەوە. بەشی پێویست بخەوە بە تایبەت لە ڕۆژانی پێش تاقیکردنەوەکانت.
٣- مەشق بکە : چالاکیی جەستەیی، وەک ڕاکردن و
مەلەکردن، بۆ چەند کاتژمێرێک هەست بە ئارامیی و تازەیی و وزەت دەکات. بۆیە
وەرزشکردن بخەرە ناو خشتەکەتەوە.
٤- ستراتیژییەکانی
سەرقاڵکردن : هەندێک ستراتیژی سەرقاڵکەر بەکاربهێنە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە
بەڕێوەبردنی هەستە سترێس یان دڵەڕاوکێییەکانت وەک بەکارهێنانی تۆپی سترێس، جوینی
هەندێک بنێشت، قووتدانی ئاوی سەهۆڵاو
٥- بیرکردنەوەی ئەرێنی یان
لێدوانی هاندەرانە : بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوە
نەرێنییەکانی وەک "من شکست دەهێنم" یان "ناتوانم ئەمە بکەم"
بە بیرکردنەوە ئەرێنییەکان وەک "ئەتوانم بیکەم" یان "هەموو هەوڵێک
دەدەم، من دەزانم لە توانامدا هەیە". ئەم لێدوانە هاندەرانە یان ئەرێنیانە
بنووسە و لە دەوروبەری ناوچەی خوێندنەکەت بڵاویان بکەرەوە.
٦-تەکنیکەکانی ئیسراحەت : کەمکردنەوەی هەستکردن بە فشار یان
دڵەڕاوکێ لەکاتی خوێندن یان نووسینی تاقیکردنەوەکان بە بەکارهێنانی ڕاهێنانی
هەناسەدان. بۆ نموونە: خولەکێک کات بۆ داخستنی چاوەکانت تەرخان بکە، سێ هەناسە
هەڵمژە و بیەرەوە ، پاشان پێنج هەناسە هەڵمژە و دواتر دووبارەی بکەرەوە. تەنها
ساتێکی دەوێت و یارمەتی جەستە و دەروونت دەدات ئارام ببنەوە بۆیە لە چوارچێوەیەکی
دەروونی باشتردا دەبیت بۆ ئەوەی تەرکیزت لەسەر بێت.
٧-لەگەڵ کەسێک قسە بکە :
ئەگەر بۆت دەرکەوت کە هێشتا هەست بە سترێسی زۆر دەکەیت، لەگەڵ کەسێک قسە بکە
کە متمانەت پێی هەیە؛ جا دایک و باوک بێت، مامۆستا، ڕاوێژکار یان هاوڕێ. هەندێک
جار تەنها قسەکردن لەسەر شتەکان دەتوانێت هەست بە باشتربوون بکەیت و ئەو کەسەی
قسەی لەگەڵ دەکەیت لەوانەیە یارمەتیت بدات شتەکان بخەیتە ڕوانگەیەکی باشەوه.
ئامادەکردنی: م. سەهەن فریا
مامۆستا
لە بەشی پەرستاری.