سیمیناری کارامەییەکانی ژیان و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو
لەپێناو پەرەپێدانی زانیاری گشتی و پتەوکردنی کەسێتی فێرخوازان و ئاشنابوونی فێرخوازان بە نوێترین داواکارییەکانی بازاڕی کار، سیمینارەکان بەردەوامیان هەیە، لە چوارچێوەی وانە پەیوەست کراوەکان بە پرۆگرامی خوێندن (Co-curricular activity) بۆ بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، سیمینارێک بە ناونیشانی " کارامەییەکانی ژیان و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی" لە لایەن د. جەعفەر عمر احمد لە هۆڵی سیمینار پێشکەشکرا. دواتر م. هاوار حسێن بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی.