وانە پڕاکتیکیەکانی بەشی پەرستاری
بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەستکرا بە خوێندنی سمستەری یەکەم ،بۆ ئەم مەبەستەش بە پلانێکی تۆکمەی زانستی و بە کرداری کردنی وانەکان هەستان بە دەست پێکردنی ساڵی نوێ خوێندن.
لەوانەی پراکتیکی فەندامێنتەڵ ئۆف نێرسین بەسەر پەرشتی مامۆستایانی وانەکە هەریەکە لە (م. هەردی ، م.عیرفان ،م. ڕێژنە ، ،م.ڕازەر ) هەستان بە ئەنجام دانی وانەی پڕاکتیکی لەبەر کردن و دانانی پیداویستییە خۆپارێزییەکان بۆ ژووری نەشتەرگەری و ژووری تایبەتی نەخۆشییە گوازراوەکان.
هەریەکە لە خوێندکارەکان پاش ئەوەی بەشیوەی تێۆری وانەکەیان وەرگرت پاشان هەستان بە لەبەر کردن و دانانی پێداویستیە خۆپارێزییەکان .
جێگەی سوپاس و پێزانینە کە ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و سەرۆک بەشی پەرستاری هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری مامۆستایان و خوێندکاران بوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و بە کرداریکردنی وانەکانیان لە بەرزترین ئاستی زانستی و لەسەر ستانداردە نێودەوڵەتییەکان .