بەشی پەرستاریی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ نەخۆشخانەی هیوا سیمپۆزیۆمی «ئۆکتۆبەری پەمەیی: لە پشت هێماکانەوە» ئەنجامدا
پانێڵی زانستی و وۆرکشۆپی پشکنینی خودیی مەمک بە بەشداریی پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی
KTI
ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ نەخۆشخانەی هیوا، سیمپۆزیۆمی زانستیی «ئۆکتۆبەری پەمەیی: لە پشت هێماکانەوە»ی لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب قەیوانی بەڕێوەبرد
ئەم چالاکییە ئەکادیمییە بە ئامادەبوونی پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، مامۆستایان، توێژەران و خوێندکارانی بەشی پەرستاری سازکرا، بە ئامانجی تیشکخستنە سەر هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک، دیاریکردنی زوووەخت، شێوازەکانی چارەسەر و قۆناغی چاکبوونەوە
تەوەر و پانێڵە سەرەکییەکانی سیمپۆزیۆمەکە:
سیمیناری زانستی: «شێرپەنجەی مەمک لە هەرێمی کوردستان: لە ژمارەکانەوە بۆ هیوا» لە لایەن د. زەردەشت بەکر محەمەد پێشکەشکرا
. پانێڵی یەکەم: «بەرەنگاربوونەوەی زیانەکان: لە دەستنیشانکردنەوە بۆ چارەسەر»
بەڕێوەبەری پانێڵ: م. بڕیار حەسەن ساڵح
پانێڵیستەکان: د. ژیان خەلیل مەحمود، د. دیدار فایق حامید، د. شاد محەمەد مستەفا
پانێڵی دووەم: «لە بێئومێدییەوە بۆ باوەشکردنەوە بە ژیان دوای چارەسەر»
بەڕێوەبەری پانێڵ: هێمن غەریب عومەر
پانێڵیستەکان: د. شەشمام محەمەد حەسەن، د. ڕۆژگار ڕەشید عەلی، م. ڕێزان نورالدین حەمەعەلی
وۆرکشۆپی پڕاکتیکی:
لە بەشی کۆتایی پرۆگرامەکەدا، وۆرکشۆپێکی گرنگ لەژێر ناونیشانی «پشکنینی خودیی مەمک (Breast Self-Examination)» لە لایەن د. ئاڤان محەمەد حسێن پێشکەشکرا، کە تێیدا ڕێکارە پڕاکتیکییەکان و تەکنیکەکانی پشکنینی کلینیکی بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە
.


