Image

لە کتێبەکانەوە بۆ لای نەخۆش: ئەو ساتەی پەرستاری دەبێتە ڕاستی

پەیوەستکردنی زانستی تیۆریی پۆل و تاقیگە بە ئەزموونی ڕاستەقینەی کلینیکی لە نەخۆشخانە

KTI

لە کتێبەوە بەرەو نەخۆشخانە: ئەو ساتەی پەرستاری دەبێتە ڕاستی

سەرجەم قوتابییانی پەرستاری ئاگاداری ئەم هەستەن. کتێبەکانت خوێندووەتەوە، پڕۆسیجەرەکانت هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ کردووە لە لابەکاندا بەبەردەوامی تا ئەوکاتەی دەتوانیت پڕۆسیجەرەکان بکەیت بێ بیرکردنەوە . پاشان ،  لە  لەلابەکانەوە دەچیتە ژوورەکانی  نەخۆشخانە، لە تەنیشت نەخۆشێکی ڕاستەقینە دەوەستیت، و بیرۆکەیەکی بێدەنگ بە مێشکتدا تێدەپەڕێت: ئەمە بەڕاستی ڕوودەدات؟

ئەم گۆڕانکارییە  لە هۆڵەکانی خوێندنەوە بۆ سەر تەختی نەخۆش ، یەکێکە لە گەورەترین خاڵەکانی وەرچەرخان لە پیشەی پەرستاریدا.

لە هۆڵی وانەوتندا، هەموو شتێک بە ڕێکی لە شوێنی خۆیەتی. نیشانەکان لەگەڵ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکاندا دەگونجێن، و دەستنیشانکردنەکانیش لەگەڵ پلانەکانی چارەسەری ناو پەڕتووکەکاندا دەگونجێن. بەڵام نەخۆشە ڕاستەقینەکان بە دەگمەن لەگەڵ ئەو ڕێکخستنە دەگونجێن. ئەوان دڵەڕاوکێیان هەیە. ئازاریان هەیە. هەندێکیان سەرلێشێواون، هەندێکیان ترساون، و ڕەنگە بارودۆخیان لە ماوەی چەند خولەکێکدا گۆڕانکاری بەسەردا بێت. ئەمە ئەو ساتەیە کە دەبێت ئەوزانیاریانەی کە پێشرت وەرت گرتووە بیگۆریت بۆ ڕاستی : وەک پەرستارێکی ڕاستی بڕیاربدەیت.

لەلای نەخۆش، قوتابییان دەست دەکەن بە پێشخستنی ئەم توانستانە:

جێبەجێکردنی زانیاری لە کاتی ڕووداوەکاندا — گونجاندنی ئەوەی خوێندراوە لەگەڵ بارودۆخێکدا کە بە تەواوی لەگەڵ پەڕتووکەکاندا ناگونجێت.

پەیوەندی بەستنی هاوسۆزانە — فێربوونی چۆنیەتی قسەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی کە ترساون یاخود ئازاریان هەیە، بە شێوازێک کە ئارامییان پێ ببەخشێت نەک بارگرانییان لەسەر دروست بکات.

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە ژێر پەستاندا — ناسینەوەی ئەو ساتانەی کە شتێک گۆڕاوە و بڕیاردان لەسەر ئەوەی دواتر چی بکرێت، زۆرجار لە کاتێکی کەمدا.

کارکردن وەک بەشێک لە تیم — هەماهەنگیکردن لەگەڵ پەرستاران، پزیشکان و کارمەندانی دیکە لە شوێنی کارکردن بە تەنیا.

گەشەکردن لە ڕێگەی فێربوون لە هەڵەکانەوە — مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵە و چاکسازییەکان وەک بەشێک لە پرۆسەی فێربوون، نەک وەک بڕیارێک لەسەر تواناکانت.

هەستکردن بە دڵەڕاوکێ لەم بە بابەتەدا بە تەواوی ئاساییە، و بەو مانایە نایەت کە قوتابییەکە بۆ ئەم کارە دەستنادات. هیچ کەسێک چاوەڕێی ئەوە لە قوتابییەک ناکات کە لە یەکەم ڕۆژەوە هەموو شتێک بزانێت. چاوەڕوانییەکە ئەوەیە کە بەردەوام بن لە فێربوون — یەک نەخۆش، یەک گۆڕانکاری، و یەک وانە لە یەک کاتدا.

یارمەتیدەر دەبێت ئەگەر بیر لە ڕاهێنانەکە بکەیتەوە وەک سێ قۆناغی جیاواز کە هەریەکەیان لەسەر ئەوی تر بنیات دەنرێت. هۆڵەکانی خوێندن بنەمای زانیاری دادەمەزرێنن. تاقیگەی توانستەکان ئەو زانیاریانە دەکەنە تەکنیکی مەشقپێکراو، وژورەکانی  نەخۆشخانەکانیش تەکنیکەکە دەکەنە ئەزموونێکی ڕاستەقینە — ئەو جۆرە ئەزموونەی کە تەنها بە ئامادەبوونی ڕاستەقینە بەدەست دێت.

لە شوێنێک لە نێوان ئەم ڕێگەیەدا، گۆڕانکارییەکی بێدەنگ ڕوودەدات. پرسیارەکە لە مێشکی قوتابییەکەدا لە "پێویست دەکات چی بکەم؟" دەوەستێت و دەبێتە "ئەم نەخۆشە لەم ساتەدا پێویستی بە چییە؟.

ئەم گۆڕانکارییە لە بیرکردنەوەدا , لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانەوە بۆ خەمخۆریی ڕاستەقینە بۆ ئەو کەسەی لە بەردەمتدایە  زۆرجار ڕوونترین نیشانەیە کە قوتابییەکە ئیدی تەنها سەرقاڵی خوێندنی پەرستاری نییە، بەڵکو دەبێتە پەرستار. 

ئامادەکردنی :م. هێشوو ‌‌عوسمان ‌حمەسور