Image

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵێکی زانستیی ٣ ڕۆژە ڕێکدەخات

دەرووندروستیی فێرخوازان: لە گرفتە باوەکانەوە بۆ ڕۆڵی ناوەندەکانی خوێندن

KTI

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستییەوە، سەنتەری ڕاوێژکاریی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری لە (پەیمانگەی ناشناڵ، زانکۆی گەرمیان، و پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی گەرمیان)، هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی پانێڵێکی زانستیی گرنگ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ.  

​ناونیشانی پانێڵ:

«دەرووندروستیی فێرخوازان: لە گرفتە باوەکانەوە بۆ ڕۆڵی ناوەندەکانی خوێندن»  

​پێشکەشکار و پانێڵیستە بەڕێزەکان:

​بەیان حەمە تاهیر (سەنتەری ڕاوێژکاریی زانکۆی گەرمیان - پسپۆڕی دەروونناسی)  

​فەریدون ئیسماعیل قادر (سەنتەری ڕاوێژکاریی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی گەرمیان - پسپۆڕی دەروونناسی)  

​پێگاو سەمەدی (سەنتەری ڕاوێژکاریی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان - پسپۆڕی دەروونناسی)  

​سارا کەمال مەعروف / بەڕێوەبەری پانێڵ (سەنتەری ڕاوێژکاریی پەیمانگەی ناشناڵ - پسپۆڕی کۆمەڵناسی)  

​بەرنامەی کات و شوێنی پانێڵەکە (سەرجەم ڕۆژەکان کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ):  

​ڕۆژی یەکەم (یەکشەممە، ٠٤/١٠/٢٠٢٦):

​شوێن: بەرزاییەکانی سلێمانی - ناوەندی فێرکاریی شێخ فاخر شێخ تەیب قەیوانی، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (هۆڵی کۆنفرانس).  

​ڕۆژی دووەم (دووشەممە، ٠٥/١٠/٢٠٢٦):

​شوێن: زانکۆی گەرمیان.  

​ڕۆژی سێیەم (سێشەممە، ٠٦/١٠/٢٠٢٦):

​شوێن: پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی گەرمیان.