Image

شۆڕشی مناڵدانی دەستکرد

شۆڕشی مناڵدانی دەستکرد: داهاتووی چاودێری کۆرپەلە لە بەشی چاودێری چڕی منداڵانی نەبەکام

KTI

کاتێک ئێستا لەم سێمەستەرەدا هەنگاو دەنێنە ناو جیهانی پەرستاری دایک و کۆرپەلە، دەچنە ناو بوارێکەوە کە لەسەر لێواری گۆڕانکارییەکی مەزن و مێژوویی پزیشکیدایە. ئەو وێنە نەریتەی کە تێیدا کۆرپەلەیەکی زوو لەدایکبوو بە دەیان کێبڵ و ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە بەستراوەتەوە، خەریکە دەبێتە ڕابردوو. پێشکەوتووترین و سەرنجڕاکێشترین داهێنان لە ئێستادا بریتییە لە تەکنەلۆژیای مناڵدانی دەستکرد، کە بە تەواوی پێناسەی ژیان و مانەوە بۆ کۆرپەلە زوو لەدایکبووەکان دەگۆڕێت

 

مناڵدانی دەستکرد چییە؟ 

مناڵدانی دەستکرد  سیستەمێکی پێشکەوتووی بایۆلۆجییە کە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ژینگەی ناو منداڵدانی دایک دروست کراوە. ئەم ئامێرە پێکدێت لە کیسەیەکی پلاستیکی پاک و ڕوون کە پڕ کراوە لە شلەیەکی تایبەت هاوشێوەی ئاوی مناڵدان ئامانج لەم تەکنەلۆژیایە ئەوەیە کە ڕێگە بەو کۆرپەلانە بدات کە زووتر لە کاتی خۆیان لەدایک دەبن، قۆناغی کۆتایی گەشەکردنیان لە دەرەوەی جەستەی دایک بەڵام لە ژینگەیەکی تەواو سروشتی و پارێزراودا تەواو بکەن 

بۆ دەیان  ساڵە، ئەو کۆرپەلانەی پێش هەفتەی ٢٤ لەدایک دەبوون، ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبوونەوە چونکە سی و ئەندامەکانی لەشیان هێشتا ئامادە نەبوون بۆ بەرگەگرتنی هەوا و ئامێرە قورسەکان. بەڵام مناڵدانی دەستکرد ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات

 

تایبەتمەندیەکانی ئەم تەکنەلۆجیایە چین ؟

 ژینگەی شلەمەنی (ئاوی مناڵدان): لە شوێنی هەناسەدانی هەوا، کۆرپەلەکە لە ناو شلەیەکی گەرمی پاکدا دەمێنێتەوە کە هاوشێوەی ئاوی مناڵدانە، ئەمەش ڕێگە دەدات سییە ناسکەکانی بە شێوازێکی سروشتی گەشە بکەن 

 دوور لە پەمپکردنی میکانیکی: ئامێرە کۆنەکان پەمپیان بەکاردەهێنا بۆ سووڕاندنەوەی خوێن، کە مەترسی هەبوو؛ بەڵام سیستەمی نوێ تەنها پشت بە لێدانی دڵی خودی کۆرپەلەکە دەبەستێت بۆ ناردنی خوێن بۆ سیستەمی ئۆکسجین لە ڕێگەی ناوکەوە 

 پەڕینەوەیەکی سەلامەت: بۆشایی مەترسیداری نێوان زوو لەدایکبوون و قۆناغی توانای ژیان پڕ دەکاتەوە، بەمەش ڕێژەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سی و مێشک بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە

  

ئامادەکردنی: م. سەهەن فریا