Image

ڕاهێنانی بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی بۆ مامۆستایان

ناوەڕۆکی ڕاهێنانەکە:
لە ڕاهێنانەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگیی تەندروستی و سەلامەتی وەک دوو ئەڵقەی پێکەوە بەستراو. هەروەها باس لە یاساکانی خۆپاراستن، دەستنیشانکردن و کەمکردنەوەی مەترسییەکان و داڕشتنی پلان کرا. جگە لەوەش، جیاوازیی نێوان ئەگەری ڕووداو و ئاکامی ڕووداو وەک کلیلێک بۆ چارەسەرکردنی مەترسییەکان لە ژینگەی کاردا ڕوونکرایەوە.