Image

بەخشینی کتێب بە کتێبخانە

ئەمڕۆ چوار شەمە بەرواری ٢٦/٣/ ٢٠٢٥ مامۆستایەکی بەشی پەرستاری (م. ڕازەر ئومێد محەمەد) کۆمەڵێك کتێبی جیاوازی بەنرخی پێشکەش بە کتێبخانەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کرد کە ژمارەیان (٤٠ کتێب) بوو، لە بوارە جیاوازەکانی (پزیشکی، مێژویی زمانەوانی، عەرەبی، چیرۆك و شیعر، ڕۆمان و ئەدەبی و هەندێ بەشی دیکە)، زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە م. ڕازەر دەکەین، هیوادارین ببێتە کولتورێك بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە کتێبێکی زیادەیان هەیە و لە ماڵەوە پێویستیان نیە، بیبەخشن بە کتێبخانەیەکی گشتی کە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسانی دیکەش سود لەو سەرچاوانە وەربگرن..