سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 27/2/2025 لە هۆڵی هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، د. پگاه علی مەردان بەڕێوەبەری "سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی"، سیمینارێکی دەربارەی کردنەوەی سەنتەرەکە و کار و چالاکی و هۆکاری دامەزراندنی "سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی" Psychological and Social Counseling Center پێشکەشکرد، کە تێیدا گرنگی و کاری ڕاوێژکاری بۆ فێرخوازان و ستافی پەیمانگە ڕوونکردەوە و هەمووان دەتوانن سود لەم سەنتەرە وەربگرن.