Image

وانە پڕاکتیکیەکانی بەشی پەرستاری

بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەستکرا بە خوێندنی سمستەری یەکەم ،بۆ ئەم مەبەستەش بە پلانێکی تۆکمەی زانستی و بە کرداری کردنی وانەکان هەستان بە دەست پێکردنی ساڵی نوێ خوێندن.

لەوانەی پراکتیکی فەندامێنتەڵ ئۆف نێرسین بەسەر پەرشتی مامۆستایانی وانەکە هەریەکە لە (م.عیرفان ،م. پاڤێڵ) هەستان بە ئەنجام دانی وانەی پڕاکتیکی لەبەر کردن و دانانی پیداویستییە خۆپارێزییەکان بۆ ژووری نەشتەرگەری و ژووری تایبەتی نەخۆشییە گوازراوەکان.

هەریەکە لە خوێندکارەکان پاش ئەوەی بەشیوەی تێۆری وانەکەیان وەرگرت پاشان هەستان بە لەبەر کردن و دانانی پێداویستیە خۆپارێزییەکان .

جێگەی سوپاس و پێزانینە کە ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و سەرۆک بەشی پەرستاری هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری مامۆستایان و خوێندکاران بوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و بە کرداریکردنی وانەکانیان لە بەرزترین ئاستی زانستی و لەسەر ستانداردە نێودەوڵەتییەکان .