مـــــــــەڵـــــــاشــــــــوو کـــــــــەوتـــــــن
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
وردەکــــاری
تـــــەواو و ھەموو شتێک دەربـارەی مــــــــەڵــاشوو کــــــــەوتـــــــن بـــــــــــــــزانە!
مـــــــــەڵـــــــاشــــــــوو
کـــــــــەوتـــــــن چــــــیە؟
تــــکـــایـــە!!
ئـــەوەی ناوبراوە بە تەواوەتی ھەڵەیە! ھیچ مەڵاشوو کــــەوتنێک بوونی نیە. قژ
ڕاکێـشان و پەنجە کردن بە دەمـــــی منداڵ و پاڵنانی مەڵاشوو ھیچ سودێکی نیە
بـــەڵکو زیــــــان بە منــــداڵەکە دەگەیەنێت.
ڕاستـــــــی ئـــەم بـــــابەتە
چـــــییە و چـــۆنە ؟
لـــە کـەلە سەری منداڵدا لە نێوان
ئێسکی پێشەوە و ئێــسکی دیواری مـنداڵدا ناوچەیەکی فراوانی ڕیشاڵی بەســـــتەرە
شـــــانەیین کا ژمارەیان ٦ دانەیە بەڵام ٢ دانـــــــەیان زیاتر بەرچاو تر و
گەورە ترن کـــــە پێیان دەگوترێت (Anterior
& Posterior
fontanelles). دەتوانن
سودێکی زۆر بگەیەنن لەوانە:
لە کاتی منداڵ بوونــــــــــدا
ئێسکەکانی سەری منداڵەکە خۆی ڕێک دەخــــات لەگەڵ ڕێڕەوی منداڵ بوونی دایکەکەدا بە
چــــــــوونە ســــەریەکی ئێسکەکانی منداڵەکە. وە یـــارمـــەتیدەرێکی باشی
گەشەکردنی مێشکە و ڕێگە بە مێشک دەدات بە شێوەیەکی باش و چالاک گەشە بکــات.
ھەروەھا لە زۆر حاڵەتی مێشکی و جەستەیی دەتــــوانێت زانــــیاریمان بداتێ بە چاڵ
بوونی یاخود دەرپەڕینی. بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی تەخت و پتەو و نیمچە نەرمە و
نابێت بێ ھۆکار دەستی لـێ بدرێت چونــکە ژێرەوەی مێشکە و لەوانەیە زیانی پێ بگات!.
لـــــــە دوو گرنگترین کونەکان ئەوەی
پێی دەگوترێت مەڵاشوو، ھی پێشەوە و دواوەیە کە زیاتر بەرچاوترن.
١-Anterior
fontanelle کـــــە
گــەورەترینیانە و لە ماوەی ٩-١٨ مانگی دوای لە دایــک بوون دادەخرێت و
دەبـــــــــێـــتە ئــــــــــــێــــســـک.
٢-Posterior
fontanelle بە گـــشتی
لە ١-٢ مانگی ســــــەرەتا دادەخرێت ھەندێک کات ھەر لە کاتی لە دایــــــــــــــک
بــــــــوونـــدا داخـــــــراوە!
ھــــــۆکــاری چــاڵبوونی مەڵاشوو چییە
و چۆنە؟
چــاڵبوونی مانای چـــــــــی دەگەیەنێت
ئەوەی لەناو خــــــەڵکدا وا باوە و پێی دەڵــێن مــەڵاشوو کەوتن؟
ھـۆکاری سەرەکی چاڵبوونی مەڵاشوو
وشکبوونەوەی مــــــــــــنـــــداڵەکەیە جـــــــــــا ھۆکار زۆرن لەوانە:
-ڕشـــــــــــــــــــــانــــــــــــــــــەوە
-نـەخواردنەوەی
بڕی پێوستی شــلە
-تـــــــا و
ئـــــارەق کـــردنەوەی زۆر
-ســــــــــــــــــــکـــــــــچــــــــوون
-زۆر
مـــــــــــیــــــــــز کــــــــــردن
-کەم یان بەد
خــــــۆراکـــــــــــــــی
ھــــــۆکاری
دەرپـەڕینی مەڵاشوو چییە و چۆنە ؟
دەرپەڕینی مـــەڵاشوو کە ئەمەیان دەکرێت
نیشانەی زیــــــادبــوونــی پەستانی کەلەی سەر بێت(ICP) کە حـــــاڵەتێکی
مــــــەتــــــرســـیدارە و پێویستە ببرێتە نـــــــــــەخــــۆشخانە. ھۆکارەکان
بە گشتی ئەوانەن:
-زۆرکات کە
منداڵەکە دەگـریەت، پاڵ کەوتوە یاخود، دەرشـــێتەوە مەڵاشوو وا دەردەکەوێت کە
ئاوسابێت ئاساییە، بەڵام پێویستە بگەڕێتەوە باری ئاسایی کاتێک مـنداڵەکە ھێمن و
ژیر دەبێتەوە یاخود، دادەنیشێت.
بــــــــەڵــــام بیرت بێت مەرج نیە
ھەموو گریانێک و ڕشـــــــانـــــەوەیــــەک ئاسایی بێت! لەوانەیە ئەوانە
وەڵامدانەوەی نەخۆشیەک بن، لەوانەیە نەخۆشیەکی مەترسیداریش بێت بۆیە ھەرگیز پشتگوێی مەخە!
-کـاتـــــێک
منداڵەکە زۆر نەخۆش دەردەکەوێت و لە ھــــەمان کاتدا مەڵاشوشی ئاوساوە، پێویستە
بەپەلە بــگـــــەیەنرێتە نەخۆشخانە، لەوانەیە Meningitisی ھــــــــەبـــــــێـــت!
-دەکــــــرێت
ھۆکارەکە Hydrocephalus بێت کــە حـــاڵەتێکە شلەی ناو
دەماغ زیاد دەبێت و، زۆر کات چێوەی سەری منداڵ بە شێوەیەکی خێرا زیاد دەبێت
-ھەندێ کات
ھۆکارەکە دەکرێت Encephalitisبێت کە حاڵەتێکی دەگمەن و مەترسیدارە!
تێیدا دەمــــاغ بەھۆی ڤایرۆسێکەوە توشی ھەڵئاوسان و ئــیلتیھاب دەبێت وە پێویستی
بە چارەسەری خـــــێــــــرا ھەیە.
-ھەندێک کات لە
دەرئەنجامی ئەوەی ژەمێکی زۆر لە Vitamin A
دەدەی بــە مـــــنداڵەکەت دەبێتە ھۆی دەرپــەڕینی مەڵاشووی کە زۆرکات دوای ٧٢
کاتژمێر بــــــاش دەبــــێت بـــەڵام پشتگوێی مەخە! لەوانایە ھۆکارەکەی یەکێک بێ
لەو ھۆکارە مەترسیانەی کـــە پـێـشـتر بـاسـم کـردن.
-لەوانەشە کەمی Vitamin
A بە ھەمان
شێوە ببێتە ھــــۆی ئاوسان یان دەرپەڕینی مەڵاشوو کە دەکرێت ئـــازار و ھــێڵنج و
ڕشــانەوەی لەگەڵ بێت و کە باش دەبێــــت ھــەرکاتێک تەواوکەری ڤیتامینەکەی
پێدرا.
چارەسەر بۆ
چـــاڵ بوونی مەڵاشوو چیە و چۆنە؟
-ئـــــــــەگەر
چاڵ بوونەکە بەھۆی وشک بوونەوە بێت پــــێویستیە بە چارەسەر خێرا ھەیە ھەندێک کات
لە نــــــەخۆشــــخانە دەکرێت بە پێدانی شلە لە ڕێگەی دەمەوە.
بەڵام ئەگەر منداڵەکە ڕشایەوە، دەکرێت
لە ڕێگەی IV
Fluid ەوە
چــــارەسەر بکرێت چ Normal Saline
بـــــــێــت یـــــاخــــود Lactated Ringer.
چارەسەرەکان بەردەوام دەبن تاوەکو ڕێژەی
شـــــــلە ئـــــــــــــاســــــایــــــی دەبـــــێــــتەوە لە جەستەدا.
لە چاڵ بوونێکی سادەدا دەکرێت لە ماڵەوە
چارەسەر بـــــــکرێت بە پێدانی ئاو یاخود شیر بە منداڵەکە، لە دوای ئـەوەی لە
لایەن دکتۆرەکەوە ڕێــــــنمایی کران.
-ئەگەر ھۆکارەکە
بەد خۆراکی بوو(Malnutrition) ئەوکات چارەسەرەکە دەکەوێتە
سەر ھۆکارەکەی. بـە گـــــشتی چارەسەرەکە بریتیە لە زیادکردنی وەرگرتنی کــــالۆری
یاخود ماددەیەکی خۆراکی دیاری کراوە. لە ھـــــــەندێــــــــک حاڵەتدا لەوانەیە
وا پێویست بێت خـــــۆراکـــــــەکە لە ڕێگەی IV Line ەوە پێ بدرێت.
چــــارەسەر بۆ
دەرپەڕینی مەڵاشوو چیە و چۆنە؟
دەرپەڕینی مەڵاشوو بە گشتی حاڵەتێکی
مەترسیدارە و پـــــــــێـــــــــویستی بـە چــــــاودێـــری ورد ھەیە.
-لـە ھەندێک کاتدا
وەک پێشتر باسم کرد دەکرێت حـاڵەتەکە بێ زیان بێت بەڵام ھەر پێویستە چاودێری
بـکرێت و ببرێتە نەخۆشخانە لەبەر مەترسی ھەبوونی حــــــاڵەتی نەخوازراو و بەپەلە.
زۆربەی سەرچاوەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە ھەرگیز وا بیر نـــــــــەکەینەوە
ئــاوسانی مەڵاشوو ھۆکارەکەی گریان و پاڵ کەوتن و ڕشانەوەیە و ھیچ نین و خۆی باش
دەبـــــێ! زۆرکات لەوانەیە ئەو گریان یان ڕشانەوەیە وەڵــــــامدانەوەی نەخۆشیەک
یان حاڵەتێکی مەترسیدار بێت وەک وتم.
-ھەروەھا پێویستە
حاڵەتی دەرپەڕینی مــەڵاشوو بە زووترین کات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، تـــــــا
درەنگتر بخرێت مەترسی زیاتر درووست دەبێت، و لـــەوانەیە بەھۆی دواخستنی
چارەسەرەوە توشی کێشەکەیەکی ھەمیشەی بێت،و بۆ تەواوی تەمەنی لەگەڵی دەبێت.
-بە کورتی چارەسەر
دەبێت لە نەخۆشخانە بکرێت و بـــــــەپــــــێــی ھۆکارەکە چارەسەر وەردەگرێت.
ئامادەکردنی:
شادیە عبدول حمەامین
بەشی پەرستاری
بەھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەمو لایەک