Image

نوێترین دەرفەتەکانی کاری پەرستاری و نۆڕینگە لە شاری سلێمانی

هەلی کار لە کۆمەڵگەی پزیشکیی میدیا پڵەس، نۆڕینگەی شەوانە، شەقامی ٦٠ مەتری و سکرتاریەتی پزیشکی

KTI

ئاگاداری بۆ دەرچووان و فێرخوازانی بەشی پەرستاری؛ چوار دەرفەتی کاری نوێ لە نۆڕینگە، سەنتەری پزیشکی و کۆمەڵگەی تەندروستی لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندراون بەم شێوازەی خوارەوە:  

​١. پەرستار / تەکنیکاری خزمەتگوزاریی نەخۆش (کۆمەڵگەی پزیشکیی Medya Plus MC):  

​پێویستی: پەرستار / تەکنیکاری خزمەتگوزاریی نەخۆش (Nurse / Patient Service Technician).  

​ئەرکەکان: پێشوازی لە نەخۆشان، تۆمارکردنی زانیارییەکان، ڕێکخستنی کاتەکانی پشکنین، و یارمەتیدانی نەخۆشان لە کاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکاندا.  

​شوێنی کار: سلێمانی.  

​شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ ئیمەیڵی: vacancies@medyamc.com (لە بەشی بابەت / Subject بنووسن: Nurse Service Technician).  

​٢. کارمەند بۆ نۆڕینگە (شەقامی ٦٠ مەتری):

​مەرجەکان:

​ئەزموونی کارکردنی لە ٣ مانگ کەمتر نەبێت لە بواری: دەرمان، دانانی کانۆلا، لێدانی دەرزی، و تەداویکردن.

​شارەزایی لە زمانی عەرەبیدا هەبێت.

​ناونیشان: سلێمانی - سەر شەقامی ٦٠ مەتری، سەرووی چێشتخانەی باخان، بەرامبەر ئوتێل مەستوورە.

​شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ ژمارە: 07769624748

​٣. پەرستار بۆ نۆڕینگەی ٢٤ کاتژمێریی ساڕێژی برین (کانی با):

​پێویستی: یەک پەرستار لە ڕەگەزی نێر.

​کاتی دەوام: شەفتی شەوانە (١٢:٠٠ی شەو تا ٨:٠٠ی بەیانی).

​خشتەی کار: ٣ شەو لە هەفتەیەکدا، لەگەڵ ٢ ڕۆژی هەینیی ئیزافی لە مانگێکدا.

​شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ وەتسئەپی ژمارە: 07718028484

​٤. کارمەند بۆ سکرتێری (کلینیکی د. کاژان - ئاشتی):  

​پێویستی: کارمەند بۆ کاری سکرتێری.  

​شوێن: سلێمانی - گەڕەکی ئاشتی، فەلەکەی خاڵە حاجی.  

​شێوازی پەیوەندیکردن: پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە بۆ وەرگرتنی کاتی چاوپێکەوتن: 07701578416