ڕاگەیاندنی چەندین دەرفەتی کاری نوێ لە بواری پەرستاری و تەندروستی لە سلێمانی (لە نێویاندا ٦٠ هەلی کار لە سەنتەری دڵی منداڵان)
دەرفەتی دامەزراندن لە سەنتەری دڵی منداڵان، کلینیکی ددان، نۆڕینگە و نوێنەرایەتیی بازرگانی
KTI
ئاگاداری بۆ دەرچووان و فێرخوازانی بەشی پەرستاری؛ چەندین دەرفەتی کاری نوێی تەندروستی لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندراون بەم شێوازەی خوارەوە:
١. مەندوبی فرۆشتن بۆ کۆمپانیای کۆزمەتیک (سلێمانی):
پێویستی: ٢ مەندوبی فرۆشتن (کوڕ و کچێک) بۆ کارکردن لەگەڵ دەرمانخانەکان، سەنتەرەکانی جوانکاری و فرۆشگاکان.
مەرجەکان: خاوەنی سەیارەی خۆی بێت، توانای پەیوەندیکردن و مامەڵەی باشی هەبێت لەگەڵ کڕیاران، زمانی عەرەبی باشترە بەڵام مەرج نییە، کاتی کارکردن دوای نیوەڕوانە.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ ئیمەیڵی: Kozhin.idris.m@gmail.com
۲.کارمەندی لەیزەر / پەرستار (سەنتەری جوانکاری -سلێمانی):
پێویستی: کارمەندی لەیزەر لە ڕەگەزی مێ بۆ سەنتەرێکی جوانکاری لە شاری سلێمانی.
مەرجەکان:
ڕەگەز: تەنها مێ.
بڕوانامەی پەرستاری هەبێت.
ئەزموونی کارکردنی لە ١ ساڵ زیاتر بێت.
کێشەی هاتووچۆی نەبێت.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ وەتسئەپی ژمارە: 07708096072
(تێبینی زۆر گرنگ: لەگەڵ ناردنی سیڤییەکەدا پێویستە کۆدی 013 بنێردرێت، بە پێچەوانەوە سیڤی وەرناگیرێت).
٣. یاریدەدەری پزیشکی ددان (دانیا سیتی):
پێویستی: دەرچووی پەرستاری یان پەیمانگەی ددانسازی لە ڕەگەزی مێ.
کاتی دەوام: ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بۆ ٦:٠٠ی ئێوارە.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ ئەم ئیمەیڵە: sahan.omer@gmail.com
٤. ڕەخساندنی ٦٠ هەلی کار لە سەنتەری دڵی منداڵان لە سلێمانی (منداڵپارێزی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ تەندروستی سلێمانی):
بە چاودێری نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ٦٠ هەلی کاری پسپۆڕی لە بەشە جیاوازەکانی نەشتەرگەری، چاودێریی چڕ، قاوش، قەستەرە، و بەشە سەرپەرشتیارییەکان ڕاگەیەندراوە.
دوا مۆڵەت: فۆڕمەکان تا کاتژمێر ٩:٣٥ی شەوی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ کارا دەبن.
بەستەری ڕاستەوخۆی بەشەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم:
یاریدەدەری بێهۆشکار (بەشی نەشتەرگەری): https://forms.gle/UqhADzq5vS6i9eAb9
پەرستاری پێرفیوژن (بەشی نەشتەرگەری): https://forms.gle/1vKT9MYuDm1o76PF8
پەرستاری سکرەب (بەشی نەشتەرگەری): https://forms.gle/ztgoTAuaG1FEHUoX7
پەرستاری بەشی چاودێریی چڕ (ICU): https://forms.gle/mSr6jWC71Yti4mEX9
وێنەگری تیشک (بەشی چاودێریی چڕ): https://forms.gle/v21tCYNGR15fxc5h6
پەرستاری بەشی قاوش: https://forms.gle/6bXPmT8EAdvDvLS69
کارمەندی کۆنتڕۆڵی جۆری (Quality Control) لە بەشی قاوش: https://forms.gle/P5ogT8viTEZ5DMUL9
پەرستاری سکرەب (بەشی قەستەرە): https://forms.gle/8sFsMcSz2YR4LDhR7
یاریدەدەری بێهۆشکار (بەشی قەستەرە): https://forms.gle/UV6BgRZjpSHHkkVD6
پەرستاری هیمۆداینامیک (بەشی قەستەرە): https://forms.gle/bPbUUYvcm9iHq9zn9
وێنەگری تیشک (بەشی قەستەرە): https://forms.gle/UPYgwPJ1gxDM5LoQ8
تەکنیککاری هونەری: https://forms.gle/NXyoacFcwXR45Gre7
لێپرسراوی کۆگا: https://forms.gle/AF2zvdpip3xxYCjx7
کارمەندی بەڕەنگاربوونەوەی هەوکردن (Infection Control): https://forms.gle/GvgPfiTZE8Z6msvE7
سەرپەرشتیاری پەرستاران: https://forms.gle/92KSQp8qZhrGVBiw7


