هەلی کار
دوو هەلی کار لە خێزانی تەندروست
KTI
دوو هەلی هەلی کار لە خێزانی تەندروست...
*پەرستار یان یاریدەدەری بێهۆشکار(بۆ تیمی ئەمبوڵانس و خزمەتگوزاری پزیشکی ناوماڵ).
مەرجەکان:
١.دەرچووی بەشی پەرستاری یان بێهۆشکاری بێت(پەیمانگا یان کۆلێژ).
٢.ئەم هەلی کارە بۆ هەردوو ڕەگەز گونجاوە.
٣.ئەزموونی کارکردنی هەبێت لەبەشی چاودێری وورد و قاوش و فریاکەوتن.
٤.زمانی عەرەبی بزانێت هەلی وەرگرتنی زیاترە.
٥.شارەزایی لەتەواوی پرۆسیجەر وکارەکانی پەرستاریدا هەبێت.
*شۆفێری ئەمبوڵانس(بۆتیمی گواستنەوەی نەخۆش).
مەرجەکان:
١.هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.
٢.لانی کەم دەرچووی ئامادەیی یان پەیمانگا بێت.
٣.شارەزایی لە میکانیکی ئۆتۆمبێلدا هەبێت.
٤.پێشینەی لە کاری شۆفێریدا هەبێت و شارەزایی ڕێگاکانی دەرەوەی شار بێت.
تکایە سیڤیەکانتان بنێرن
viber- whats app/07705259000
یان ئەتوانن سیڤی یەکانتان بهێنن بۆ تاوەری خێزانی تەندروست _شەقامی توی مەلیك_خوار مزگەوتی حمە ساڵح بۆسکانی.(ڕۆژانە لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە)
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکانتان
٢٠٢٦/٠٩/١٥


