Image

بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ لەسەر پارچەی شکاو و بەجێماوی کانیۆلا

توێژینەوەیەکی ڕێکخراو لە گۆڤاری زانستیی ئەلکونوز لە لایەن مامۆستایانی بەشی پەرستاری

KTI

توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەش لە ژێر ناونیشانی: "Fracture, Retention, Migration, and Retrieval of Peripheral Intravenous Cannula Fragments: A Systematic Review of Published Case Reports and Small Case Series" لە گۆڤاری باوەڕپێکراوی Al-Kunooze Scientific Journal (بەرگی ١٢، ژمارە ٣، ساڵی ٢٠٢٦) بە سەرکەوتوویی بڵاوکرایەوە.

زانیارییەکانی توێژینەوە:

  • توێژەران: پاڤێڵ موستەفا کەریم، عیرفان عومەر عەلی، و پەیوەند جەمال حەسەن.

  • گۆڤار: Al-Kunooze Scientific Journal

  • کۆدی DOI: 10.36582/ksj.2026.170548.1039

پوختەی توێژینەوە:

ئەم توێژینەوەیە بە شێوازێکی سیستماتیک لە هۆکارەکان، دەستنیشانکردنی تیشکی، و ڕێگاکانی دەرهێنان و چارەسەرکردنی پارچە شکا و بەجێماوەکانی کانیۆلای خوێنهێنەر دەکۆڵێتەوە. ئەنجامەکان جەخت لەسەر چەندین ڕێنمایی گرنگی پەرستاری و کلینیکی دەکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لەم کێشەیە، بە تایبەت دوورکەوتنەوە لە دووبارە دانانەوەی کانیۆلا و دەستکاریکردنی ناپێویست.