توێژینەوەی زانستی
دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەڕێز بڕوا زاهید، هەردی حەسەن و پۆشیا عومەر دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستی گرنگ لە گۆڤاری (Karbala Journal of Medicine).
توێژینەوەکە بەراوردێکی زانستی لەسەر نیشاندەرەکانی هەوکردن لە نێوان پیاوانی جگەرەکێش و جگەرەنەکێش لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە، دەرئەنجامەکەشی سەلماندوویەتی کە جگەرەکێشان ڕێژەی هەوکردن لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە. ئەمە هەنگاوێکی بەپێزە بۆ هۆشیارکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگەکەمان.
دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە تەماشای توێژینەوەکە بکەن:


