Image

پەیامی پیرۆزبایی

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی کۆتایهاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ستاف و مامۆستایانی بەشی پەرستاری و فێرخوازە خۆشەویستەکانمان دەکەین.

داواکارین خوای گەورە نزا و پاڕانەوەی هەموانی قبوڵکردبێت و کوردستانمان بۆ بپارێزێت لە هەموو ناخۆشییەک و بەهاری کوردی کوردستان ئاوەدان بکاتەوە.


هەر لە خۆشی و شادیدا بن ، و ژیانتان پڕبێت لە ئارامی و زانست .


بەشی پەرستاری