Image

ڕێنماییە گشتییەکان بۆ دەرچووان

ڕێنماییە گشتییەکان بۆ دەرچووان

KTI

●       پێویستە دەرچووان کاتژمێر (١:٠٠) ی پاش نیوەڕەۆ ئامادەبن، کاتژمێر (١:٣٠) مەراسیمی چوونە ژوورەوەی فەرمی فێرخوازان بۆ ناو هۆڵ دەستپێدەکات.

●      پۆشینی جل و بەرگی (ڕۆبی دەرچوون و کڵاو بە پێی ڕەنگی بەشەکەت) دەتوانیت بەشداری رێوڕەسم و ئاهەنگی دەرچوون بکەیت.
●      ڕێنماییەکانی پێشکەشکار و تیمی ئامادەکاری نۆیەمین ئاهەنگی دەرچووان بە ووردی جێ بەجی بکەن.
●      سەرجەم دەرچووان  پێویستە بە پێی ڕیزبەندی دیاریکراو ڕیزببن، پاشان بە متمانەوە بەسەر ستەیجەکەدا ڕێبکەن  و بڕوانامەکانتان وەربگرن.
●      وێنەی فەرمی دەرچووان دەگیرێت لە کاتی مەڕاسیمەکەدا، بۆیە داوا لە دەرچووان دەکەین دوور بکەونەوە لە گرتنی وێنەی کەسی لەسەر ستەیج.
●      فێرخوازی دەرچوو  پێویستە بەرپرسیارێتی سەرجەم کەلوپەلە کەسییەکانی هەڵبگرێت.
●      بۆئەوەی ئاهەنگەکە لەکاتی خۆی و بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت، تکایە تا دەتوانن تەنها ئەندامی پلە یەکی خێزان بانگهێشت بکەن بۆ رێوڕەسمەکە.
●      تکایە تا کۆتایی مەڕاسیمەکە لە هۆڵەکەدا بمێنەرەوە و بەشداری لە سەرجەم چالاکییەکان و ئاهەنگ گێڕان لەگەڵ هاوڕێ و هاوپۆلەکانت بکە.
●      فێرخوازانی (Retake & Exam only) ناتوانن بەشداری مەڕاسیمەکە بکەن.
●      (گۆڕینی گوڵینکەی کڵاوی فێرخواز) سەرەتا لە لای ڕاست دایبنێ پاش سوێند خواردن داوات لێدەکرێت بیگۆڕیت بۆ لای چەپ.
●      تکایە پاک و خاوێنی هۆڵ ڕابگرن.
 

لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم دەرچووانمان دەخوازین