پانێڵی تۆکسۆپلازما گۆندی :دیدی زانستە جیاوازەکان سەبارەت بە هەوکردن ، ڕەفتار و تەندروستی گشتی سازکرا
بەچاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەهاوبەشی نێوان بەشی شیکردنەوەی نەخۆشییەکان ، سەنتەری ڕاوێژکاری و دەرونی پەیمانگە ، رۆژی چوارشەممە، ۲٠۲٥/١٢/٣ پانێڵێکی زانستی تایبەت بە ناونیشانی "پانێڵی تۆکسۆپلازما گۆندی :دیدی زانستە جیاوازەکان سەبارەت بە هەوکردن ، ڕەفتار و تەندروستی گشتی " لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هۆڵی کۆنفرانسی فاخر شێخ طیب قەیوانی بە بەشداریی ژمارەیەک لەکەسایەتیی ئەکادیمی و شارەزا ساز کرا.


