پانێڵی "چارەسەر و هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان" بەڕێوەچوو
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەشی پەرستاریدا لە ژێر چاودێری ڕاگرایەتیدا پانێڵێکی زانستی دەربارەی چارەسەری پزیشکی و هۆشیاری تەندروستی دەربارەی مادە هۆشبەرەکان بەڕێوە چوو
لە پانێڵەکەدا بە وردی تێشک خرایە سەر جۆرەکانی مادەی هۆشبەر و کاریگەری لەسەر جەستەو دەرونی مرۆڤ لەسەرەتای دەست پیکردن هەتا کۆتا خاڵی ئالوودەبوون لەلایەن پزیشکی پسپۆری هەناوی زۆر بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال و زۆر بەڕێز دکتۆر زامدار کەریم پزیشکی پسپۆری دەروونی .
وەهەروەها لەلایەن کاک ژوان علی نوێنەری دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ کاروباری هۆشیاری بەریزیان تیشکیان خستە ئەو لایەن یاسایی و ئەمنیانەی کە دژی کەسانی بەکارهێنەر و بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەگیرێتە بەر وە هەروەها ڕۆڵی گرتوخانە و چاکسازییەکان لە چارەسەری بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر.
لەبەشێکی تری پانیلەکەدا هەریەکە لە ئامادەبوان تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی خۆیان لە چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر و بەو نمونانەی سودیان لە چارەسەرە پزیشکیانە وەرگرتوە لە پاکبونەوەیان لە مادەی هۆشبەر.
لە کۆتا پەیامی پانیڵەکە هەموان هاوڕابوون کەدەبێت بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر وەک نەخۆش و چارەخواز سەیربکرین و نابێت وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەل بکرێت ،لەئەگەری ئالودەبوون بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر پەنا ببرێتە بەر چارەسەرە پزیشکیەکان بۆ پاکبونەوەی بەکارهێنەران لە مادەکە و ڕزگاربونیان لێی لە ڕیگەی سەردانی کردنی پزیشکی پسپۆری هەناوی و دەروونی
لەکۆتایدا بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبوان کۆتایی بە پانێڵە زانستیە هێنرا