Image

خولێکی تایبەت بە فێرخوازانی KTI

ئەمەریکان کۆرنەر لە سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە وێنیبارێکی پڕ زانیاری ڕادەگەیەنێت لە ژێر ناونیشانی " کلیلەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی"  لەلایەن مامۆستا و شارەزای زمانی ئینگلیزی(پەیکان پەیڕەو محمد-عطا) پێشکەش دەکرێت.


لەم وێبینارەدا، فێری ئەوە دەبین کە چۆن تەکنەلۆژیا دەتوانێت شێوازی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بگۆڕێت، وە فێری هونەری دەربڕین دەبین لەگەڵ کلیل و ڕێگەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی. 


ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە تاکو ڕێگا و شێوازی جیاواز و کاریگەرتر بدۆزیتەوە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی!


بەروار: شەممە و یەکشەممە، ٣٠ و ٣١ی ئابی ٢٠٢٥

⏰کات: ٨:٠٠ شەو

وێبیناری ئۆنلاین


بۆ بەشداریکردن بەستەری فۆڕمی هاوپێچکراو پڕ بکەنەوە لە خوارەوە یان لە بایۆ:

لینکی خۆتۆمارکردن