Image

بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی

د. پگاە علی مەردان صیدی ماموستا لە بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ ماموستایانی زانکۆی کارۆلینای باکوور و زانکۆی فیلادێلفیا، پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا،  وماموستایەکی زانکۆی گەرمیان لە کوردستان، کۆمێنتارییەکیان بڵاو کردەوە بە ناونیشانی :

Barriers to mental healthcare in the Kurdistan region of Iraq: practitioner perspectives

 لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێوەدەوڵەتی بە ناوی "Medicine Conflict and Survival  " کە سەربە Routledgeی بەریتانییە و یەکێکە لە ژۆرناڵەکانئ گرۆپی Taylor and Francis، ئەم ژورناڵە خاوەنی فاکتەری کاریگەری ٠.٤٣ یە و ئیندێکس کراوە لە Web of Science ..

لەم کۆمێنتارییە توێژەران ئەزموونی راستەوخۆی خۆیانیان باس کردووە سەبارەت بە بەربەستەکانی پێشکەش کردنی خزموتگوزاری دەروونی کە بریتی بوون لە شەرم کردن لە تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی، بیروباوەڕی کولتووری، هۆشیاری سنووردار، و کەمی پسپؤڕی و خزموتگوزارییەکان. توێژەران زۆرتر تیشکیان خستە سەر شەرم لە تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی، نیگەرانییەکانی ناوبانگی خێزان و نەبوونی پەروەردە سەبارەت بە تەندروستی دەروونی، بە تایبەت لە نێو ژناندا. هەروەها ئاماژەیان بەوە داوە کە هەوڵی بەپەلە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بەربەستانە و بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی دەروونی لە هەریمی کوردستان.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/13623699.2024.2437565?scroll=top&needAccess=true