Image

ئامانجی بەش

ئامانجی بەش

١. کارکردن لەسەر ڕەوشتە پزیشکی و مرۆڤاییەتیەکان پێش زانست، چونکە مرۆڤ پێش ئەوەی ببێت بە پەرستار، پێویستە ببێت بە کارەکتەرێکی بەخشندە و پڕ هەگبە.

٢. پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی دڵسۆز، لێهاتوو و کارامە لە پەرستاران، بە نوێترین ستاندارد و زانستی سەردەمییانە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە کەرتی تەندروستی و هاووڵاتیان.

٣. ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ خوێندنی زانکۆ و دواتریش خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.

٤. دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ چەندین ناوەندی پزیشکیدا، ئەمەش وادەکات چەندین هەلی کاریان بۆ بڕەخسێت.