Image

پڕۆگرامی خوێندن

سیمیستەری یەکەم

بنچینەکانی پەرستاری ١ (Fundamental of Nursing I)

چەمک، بنەما و لێهاتووییە کردارییە سەرەکییەکانی پیشەی پەرستاری دەناسێنێت. قوتابیان تێیدا ڕێکارە سەرەتاییەکانی چاودێری نەخۆش، یاساکانی سەلامەتی و نەریتە کلینیکییە بنچینەیییەکان فێر دەبن.

چاودێری تەندروستی سەرەتایی (Primary Health Care)

سەرنج دەخاتە سەر خزمەتگوزارییە تەندروستییە بنەڕەتییەکانی ئاستی کۆمەڵگە، ڕێگریکردن لە نەخۆشی و ستراتیژییەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی. قوتابیان ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی بۆ سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە.

مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی (Medical Microbiology)

لێکۆڵینەوە لە وردە زیندەوەرەکان (زۆر بچووکەکان)ی وەک باکتریا، ڤایرۆس و کەڕووەکان دەکات لە پەیوەندییان بە تەندروستی مرۆڤ و نەخۆشییە گوازراوەکان. جەخت لەسەر ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی نەخۆشی و دەستنیشانکردنی تاقیگەیی دەکاتەوە.

دیبەیتی ئەکادیمی (Academic Debate)

تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، لۆژیک و ئاخاوتنی گشتی لە ژینگەی ئەکادیمیدا بەرز دەکاتەوە. قوتابیان فێر دەبن چۆن بە بەڵگەوە گفتوگۆ بکەن و تاوتوێی بابەتاکانی ڕۆژی تەندروستی بکەن.

بەکارهێنانی کۆمپیوتەر (Computer Applications)

ڕاهێنانی کرداری لەسەر بنەماکانی زانیاری دیجیتاڵی، بەرنامەکانی ئۆفیس و تۆمارکردنی زانیارییەکان پێشکەش دەکات. شارەزایی پێویست بۆ بەکارهێنانی سیستەمە دیجیتاڵییەکانی بەڕێوەبردنی تەندروستی دابین دەکات.

توێکاری مرۆڤ ١ (Human Anatomy I)

لە پێکهاتە و داڕشتەی جەستەی مرۆڤ و کۆئەندامەکانی دەکۆڵێتەوە. دەبێتە بنەمایەکی زانستی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە بابەتە کلینیکییەکانی داهاتوو.


سیمیستەری دووەم

یارمەتییە سەرەتاییەکانی پەرستاری ٢ (Fundamental of Nursing II)

درێژە بە بەشەکەی پێشووتر دەدات و خزمەتگوزارییە کلینیکییە ئاڵۆزەکان و هەڵسەنگاندنی گشتگیر بۆ نەخۆش دەگرێتە خۆ. بەهرە و تواناکانی قوتابی لە بەشەکانی چاودێری چڕ و درێژخایەندا بەرز دەکاتەوە.

توێکاری مرۆڤ ٢ (Human Anatomy II)

درێژە بە لێکۆڵینەوەی وردی پێکهاتەی جەستەی مرۆڤ و کۆئەندامەکانی دەدات. سەرنج دەخاتە سەر ئەو بەشە ئەناتۆمییانەی کە بۆ تێگەیشتن لە نەخۆشییەکان و پشکنینی فیزیایی پێویستن.

کوردۆلۆجی (Kurdology)

زانست و زانیاری لەسەر مێژوو، کەلەپووری ڕۆشنبیری و بەها کۆمەڵایەتییەکانی کورد پێشکەش دەکات. پەیوەندی و کارلێکی باشتر لەگەڵ نەخۆش و کۆمەڵگەی ناوخۆییدا دروست دەکات.

زاراوە پزیشکییەکان (Medical Terminology)

زاراوە و زمانی ستانداری پزیشکی، ڕەگی وشەکان و پێشگر و پاشگرەکان دەناسێنێت. توانای تێگەیشتنی ورد و پەیوەندیکردنی دروست لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی و ڕاپۆرتە پزیشکییەکاندا دابین دەکات.

فیسیۆلۆجی مرۆڤ (Human Physiology)

لە کارکردن و کردارە بایۆلۆجییەکانی کۆئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە. بنەمای پێویست بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانکارییە نائاساییەکان و نەخۆشییەکان دابین دەکات.


سیمیستەری سێیەم

پەرستاری نەخۆشییە دەروونییەکان (Psychiatry and Mental Health Nursing)

سەرنج دەخاتە سەر هەڵسەنگاندن، چاودێری و ڕاهێنانەوەی ئەو کەسانەی تووشی تێکچوونی دەروونی بوون. جەخت لەسەر پەیوەندی بەسوود، چارەسەری دەروونی و پێشکەشکردنی پشتگیری سۆزداری دەکات.

پەرستاری پێگەیشتووان (Adult Nursing I)

چاودێری گشتگیری پەرستاری بۆ ئەو نەخۆشە پێگەیشتووانە دەگرێتەوە کە تووشی نەخۆشییە کورت خایەن یان درێژخایەن، نەشتەرگەری و ناوخۆییەکان بوون.

پەرستاری ژنان و تازەلەدایکبووان (Maternal and Neonatal Nursing)

تایبەتکراوە بە تەندروستی کۆئەندامی زاو و زێ لە ئافرەتان، چاودێری قۆناغی دووگیانی، منداڵبوون و چاودێری ڕاستەوخۆی منداڵی تازەلەدایکبوو.

گفت و گۆ کردنی پێشکەوتوو (Advanced Communication)

لێهاتووییەکانی گفت و گۆکردنی نێوان کەسەکان لە ژینگەی کلینیکیدا بەرز دەکاتەوە. جەخت لەسەر دروستکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ نەخۆش و کاری بەکۆمەڵ لەگەڵ ستافی پزیشکیدا دەکاتەوە.

کیمیای زیندەیی و خۆراک (Biochemistry & Nutrition)

زیندەچالاکی خانەکان و ڕۆڵی خۆراک لە تەندروستی و بەڕێوەبردنی نەخۆشییەکاندا دەخاتە ڕوو. ڕێگاکانی هەڵسەنگاندنی خۆراکی و پلانی خۆراکی بۆ نەخۆش ڕوون دەکاتەوە.

گەشەپێدانی پیشەیی و کارئافرێنی (Career Development & Entrepreneurship)

قوتابیان ئامادە دەکات بۆ کاری پیشەیی، دەرفەتەکانی کار، ڕابەرایەتی و نوێگەری لە بواری تەندروستیدا. بابەتەکانی وەک سیڤی، ڕەوشتی پیشەیی و بەڕێوەبردن دەگرێتەوە.


سیمیستەری چوارەم

پەرستاری منداڵان (Pediatric Nursing)

سەرنج دەخاتە سەر پێداویستییە جەستەیی و گەشەکردن و سۆزدارییەکانی منداڵان و ساواکان. چاودێری نەخۆشییە باوەکانی منداڵان و تەندروستی خێزان دەگرێتەوە.

پەرستاری پێگەیشتووان ٢ (Adult Nursing II)

خوێندنی پێشکەوتوو لەسەر نەخۆشییە ئاڵۆزەکانی جەستەی مرۆڤ دەگرێتەوە. بڕیاردانی کلینیکی و چاودێری وردی نەخۆش لەم بەشەدا بەهێزتر دەکرێت.

پەرستاری چاودێری چڕ (Critical Care Nursing)

قوتابیان ئامادە دەکات بۆ بەڕێوەبردنی ئەو نەخۆشانەی کە لە بارودۆخێکی زۆر مەترسیداردان لە بەشەکانی چاودێری چڕ و فریاکەوتن.

زیرەکی دەستکرد لە پەرستاری و چاودێری تەندروستی (AI in Nursing & Healthcare)

ئامرازە دیجیتاڵییەکان و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە شوێنە کلینیکییەکاندا دەناسێنێت، بۆ باشترکردنی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی زانیارییە پزیشکییەکان.

دەرمانناسی (Pharmacology)

لێکۆڵینەوە لە جۆرەکانی دەرمان، کاریگەرییەکان، و ئاڵۆزییەکانی دەرمان دەکات. جەخت لەسەر بەکارهێنانی دروستی دەرمان و هەژمارکردنی ژەمە دەرمانەکان بەڕێگایەتی دروست دەکاتەوە.

بەرنامەی ڕاهێنانی کلینیکی / مەشق (Internship Program)

ڕاهێنانی مەیدانی و پرۆفێشیناڵ لە نەخۆشخانەکان و سەنتەرە تەندروستییەکاندا پێشکەش دەکات تا قوتابیان زانیارییە تیۆرییەکانیان بخەنە بواری کردارییەوە.