ئاگاداری
ڕێنمایی تاقیکردنەوەکانی فاینەڵی سمستەری یەکەم
KTI
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
هیوای سەرکەوتن و هەوڵدانتان لە تاقیکردنەوەی فاینەڵی سمستەری یەکەم
بەڕێزان تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن بە جدی کاری لەسەر بکەن چونکە چاوپۆشی ناکرێت و بەرپرسیارەتی ئەبێت خۆتان هەڵیبگرن لەڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە
بونی باج و پێداویستیەکان وەک قەڵەم و جاف و لاستیک و ڕاستە و حاسیبە چونکە هاوکاری ناکرێن ئاگاداربن(پیتان وتراوە و بیرتان چوو خەتای کەس مەگرن چونکە مامۆستای چاودێر بە هیچ شێوەیەک هی کەسێکی ترتان بۆ ناهێنێت ئاگاداربن تکایە).
چێکردنی ناو و شوێنی خۆت پێش تاقیکردنەوەکان لە سیستەم وە ١٠ دەقە پێش ئەوە ناو و شوێنەکەت بدۆزەرەوە لە هۆڵی تاقیکردنەوە.
مۆبایل و سەعاتی زیرەک و مەلزەمە و دەست نوسین و هەرشتێک پەیوەندی بە دەرزەکانتان هەبێت بە غەش حسابە و فەسڵی ساڵە ئەوەی هەوڵ بدات یان بگیرێت پێوەی.
بونی کامێرای چاودێری ئاست بەرز لە هۆڵەکان و مراقەبەکردنتان لە لایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان.
کاتی تاقیکردنەوەکان ٢ کاتژمێرە و ٨:٤٥ بۆ ١٠:٤٥ و پاش ٤٥ دەقیقە ئەتوانن دەربچنە دەرەوە لە ئیمتیحان .
بوونی دوو جۆر پرسیار ئەی و بی ... بە تەوارەتی جیاوازە وەڵامەکەیان بۆیە تکایە تەنها بیرت لای وەڵامی پرسیارەکانی خۆت بیت.
بەکارهێنانی حاسیبە تەنها بۆ ئەو وانانەیە کە مامۆستا پێشتر ئاگاداری کردونەتەوە.
تکایە تکایە پابەندبن بەو ڕێنماییانەوە چونکە چاوپۆشی ناکرێت و ئەبێت خۆتان باجەکەی بدەن چی بە فەسڵی ساڵ چی نەکردنە ژوورەوە ، ئەگەر بۆ ماوەی ٢ ڕۆژلەسەر یەک جۆر کەیس دووبارە بێتەوە بۆ جاری دووەم ناتوانیت بچیتە ژوورە بۆ ناو هۆڵی تاقیکردنەوە.
٩. باجتان بیرنەجێت .
هیوای سەرکەوتن و تێپەڕاندنی بە نمرەی باشەوە