ڕینمایی تایبەت بۆ نەخۆشخانەکان
ڕینمایی تایبەت بە سەردانی کردنی فێرخوازان بۆ نەخۆشخانەکان
KTI
١.پێویستە فێرخوازان جلێکی لەبەر بێت کە ڕەمزی فێرخوازی پێوە دیار بێت واتە جل و رەنگی گونجاو بێت .
٢. پێڵاوی بن بەرز ڕێگە پێدراو نیە .
٣. پێویستە نینۆکی درێژ نەبێت .
٤.قژی کچەکان بەسترابێت و ئەوانەی لەچک دەکەن شل نەبێت بەشێوازێک کە بەرکەوتەی نەبێت لەگەڵ قەڵەوێرە و نەخۆش ( واتە توندو تۆڵ بێت ).
٥. پێویستە کوران قژیان پاک بێت و جگەرە خواردن بە هەموشێوەیەک قەدەغەیە.
٦. مۆبایل بەکارهێنان و رەسم گرتن و سناپ کردن بە هەموو جۆرێک ڕێگە پێدراو نیە.
٧. پێویستە هەموو فێرخوازان (لاپ کۆت، باج، جاف، دەفتەر) یان پێبێت بۆ نویسنی زانیاریەکان.
٨.پێویستە بە سێ فێرخواز پێداویستیەکانی تایبەت بە( زەخت ، شەکرە ،گەرمی پێو ،لێیانی دڵ و ئۆکسجین ، پێوانەی قیاسی سەرو سنگ) پێبێت .
٩.پێویستە فێرخوازان لەکاتی خۆیدا ئامادەبن لەناو نەخۆشخانەکەدا.
١٠. گروپ گۆڕین بەهیچ جۆرێک نیە هەر گروپ گۆرینێک بە ئامادەنەبوو هەژمار دەکرێت.