ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان
ڕێنمایی تاقیکردنەوەی فاینەڵی سمستەری چوارەم
KTI
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
هیوای سەرکەوتن و هەوڵدانتان لە تاقیکردنەوەی فاینەڵی سمستەری چوار
بەڕێزان تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن بە جدی کاری لەسەر بکەن چونکە چاوپۆشی ناکرێت و بەرپرسیارەتی ئەبێت خۆتان هەڵیبگرن لەڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە
بونی باج و پێداویستیەکان وەک قەڵەم و جاف و لاستیک و ڕاستە و حاسیبە چونکە هاوکاری ناکرێن ئاگاداربن.
چێکردنی ناو و شوێنی خۆت پێش تاقیکردنەوەکان لە سیستەم وە ٥ دەقە پێش ئەوە ناو و شوێنەکەت بدۆزەرەوە لە هۆڵی تاقیکردنەوە.
مۆبایل و سەعاتی زیرەک و مەلزەمە و دەست نوسین و هەرشتێک پەیوەندی بە دەرزەکانتان هەبێت بە غەش حسابە و فەسڵی ساڵە ئەوەی هەوڵ بدات یان بگیرێت پێوەی.
بونی کامێرای چاودێری ئاست بەرز لە هۆڵەکان و مراقەبەکردنتان لە لایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان.
قیستی خوێندن ببەن بۆ ژمێریاری چونکە لێپرسینەوەتان لێدەکرێت پێش دابەشکردنی پرسیارەکان.
بوونی دوو جۆر پرسیار ئەی و بی ... بە تەوارەتی جیاوازە وەڵامەکەیان بۆیە تکایە تەنها بیرت لای وەڵامی پرسیارەکانی خۆت بیت.
بەکارهێنانی حاسیبە تەنها بۆ ئەو وانانەیە کە مامۆستا پێشتر ئاگاداری کردونەتەوە، وە حاسیبە گۆڕینەوە ڕێگەپێدراو نیە.
تکایە تکایە پابەندبن بەو ڕێنماییانەوە چونکە چاوپۆشی ناکرێت و ئەبێت خۆتان باجەکەی بدەن چی بە فەسڵی ساڵ چی نەکردنە ژوورەوە ، ئەگەر بۆ ماوەی ٢ ڕۆژلەسەر یەک جۆر کەیس دووبارە بێتەوە بۆ جاری دووەم ناتوانیت بچیتە ژوورە بۆ ناو هۆڵی تاقیکردنەوە.
٩. کاتی تاقیکردنەوەکان ٨:٤٥ بۆ ١٠:٤٥ واتە دوو کاتژمێرە.
١٠. تکایە باجەکانتان ئەبێت هەڵبواسن .
هیوای سەرکەوتن و تێپەڕاندنی بە نمرەی باشەوە